تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین گفتوگۆی چڕیان كردووه.
ئه‌وان ئه‌زموونێكی باشتریان هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی
ئاژانسی
"رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێی تویته‌ره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه گفتوگۆی چڕیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین چی جین بینگ له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كردووه.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و ڤایرۆسه له سه‌ره‌تادا له چین بڵاو بووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆری به هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته گه‌یاندووه، بۆیه ئه‌وان ئه‌زموونێكی باشتریان هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی، بۆیه ئێمه له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆی رژدمان كردووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمیی چین بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو سه‌رۆكه گفتوگۆی رژدیان له‌باره‌ی كۆرۆناوه كردووه، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی قسه‌كانیان ئاشكرا بكات.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه و سه‌رانسه‌ری دنیای گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته له دنیادا زیاتر له 500 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و زیاتر 20 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.