وه‌زاره‌تی ناوخۆی فڕه‌نسا بڵاوی كرده‌وه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا كه خه‌ڵكی زیاتر له ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه، توندوتیژی خێزانیی به رێژه‌ی 30% هه‌ڵكشاوه.
كریستۆف كاستنێر وه‌زیری ناوخۆی فڕه‌نسا روونی كرده‌وه، رێژه‌ی توندوتیژی به‌گوێره‌ی ناوچه و شوێنه جیاوازه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت. له پاریس رێژه‌كه 36% و ئه‌و شوێنانه‌ش پۆلیس كۆنترۆڵی كردوون یان له ژێر چاودێری پۆلیسدان، رێژه‌ی توندوتیژی 32%ه.
وه‌زیری ناوخۆی فڕه‌نسا باسی له‌وه كردووه، كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی نوێیان وه‌رگرتووه تا ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌دا توندوتیژییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێ، فریایان بكه‌ون.
به‌گوێره‌ی
یورونیوز، یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی بۆ فریاكه‌وتنی توندوتیژی خێزانی ده‌ستنیشان كراوه، دهرمانخانهكانه و داوا له خه‌ڵك كراوه كاتێك به بێ هاوسه‌ره‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمان سه‌ردانی درمانخانه ده‌كه‌ن، ده‌توانن هه‌ر له‌وێوه داوای فریاكه‌وتن بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه له فڕه‌نسا هێڵی گه‌رمی 3919 دراوه‌ته هاووڵاتییان كه له كاتی توندوتیژی پێوه‌ندی پێوه بكرێت.
ئه‌م دۆخه تایبه‌ت نییه به فڕه‌نسا و له وڵاتانی تریش ده‌رهاویشته‌ی جیاوازی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه
ئه‌م دۆخه تایبه‌ت نییه به فڕه‌نسا و له وڵاتانی تریش ده‌رهاویشته‌ی جیاوازی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆ نموونه له چین رێژه‌ی جیابوونه‌وه زیادی كردووه و له راپۆرتێكدا كه پێشتر "
وشه" بڵاو كردبووه‌وه، باس له‌وه كرابوو له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێ چاوه‌ڕوانی كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌وه بكرێت.