لە ئەمەریكادا رێ دەدرێ ئەم دەرمانە بۆ كۆرۆنا بەكار بهێنرێ

:: AM:11:52:30/03/2020 ‌
ئیدارەی خۆراك و دەرمان لە ئەمەریكا، رێی داوە چەند دەرمانێك بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكار بهێنرێ، بەمەرجێك ئەو دەرمانانە لە نەخۆشخانەكاندا بدرێتە نەخۆشی تووشبوو بە كۆرۆنا.

پێگەی "ئەلعەرەبیە" بڵاوی كردووەتەوە، ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانی بۆ نەخۆشییەكان لە ئەمەریكا، چەندان جار لە كاتی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكان لە كۆشكی سپی رای گەیاندووە، ئەو دەرمانانەی بۆ كۆرۆنا بەكار دەهێنرێن وەك دەرمانی مەلاریا، پێویستیی بە توێژینەوەی زیاتر هەیە. بەڵام ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكایی پێچەوانەی دەڵێت.

ئەو دەرمانانەی ئیدارەی خۆراك و دەرمان ئاماژەی پێ داون، دژی نەخۆشیی مەلاریان
ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكایی لەوبارەیەوە رای گەیاندووە، رێ دەدرێ دەرمانەكانی "كلۆرۆكین" و "هێدرۆكسیكلۆروكین" بۆ نەخۆشیی كۆرۆنا "كۆفید 19" بە نەخۆش بدرێ.

زیاتر روونی كردووەتەوە، كاتێ ئەو دەرمانانە بە نەخۆش دەدرێ، دەبێ لە نەخۆشخانە بێت. واتە تەنیا لە نەخۆشخانەدا دەتوانرێ دەرمانەكان بۆ نەخۆش بەكار بهێنرێن.

ئەو دەرمانانەی ئیدارەی خۆراك و دەرمان ئاماژەی پێ داون، دژی نەخۆشیی مەلاریان.

لەلایەكی تریشەوە وەزارەتی تەندروستیی ئەمەریكا ئەمڕۆ دووشەم رای گەیاندووە، بەپێی بڕیاری ئیداری خۆراك و دەرمان لە ئەمەریكا، تیشكی سەوزی داوە بۆ بەكارهێنانی دەرمانەكانی "كلۆرۆكین" و "هێدرۆكسیكلۆروكین" بۆ نەخۆشیی كۆرۆنا "كۆفید 19" بە نەخۆش بدرێ. بەڵام بۆ ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن.

تا ئێستە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیادا تووشی زیاتر لە 600 هەزار بووە و زیاتر لە 30 هەزار كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.






وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د