عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان هۆشدارى له هه‌ر هێرشێك به میلیشیاكانى عێراق ده‌دات و دووپاتى ده‌كاته‌وه به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان چاودێرى سه‌ربازگه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن.
له
راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه 30ى ئادار له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه،عادل عه‌بدولمه‌هدى نیگه‌رانى خۆى له هه‌ر كرده‌یه‌كى سه‌ربازى ده‌ربڕیوه كه بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام بدرێت.
میلیشیاكان به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان چاودێرى سه‌ربازگه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن
عه‌بدولمه‌هدى له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ناوى هیچ هێزێكى میلیشایى نه‌هێناوه، ته‌نیا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان چاودێریى ناوچه سه‌ربازییه‌كانى عێراق كراوه.
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه كردووه، هه‌ر كرده‌یه‌كى سه‌ربازى له دژى هێزه‌كانى عێراق و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانى بیانى به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك داده‌نرێت له دژى ته‌ناهى هاووڵاتییان و به كارێكى نایاسایى و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر دووپاتیشى ده‌كاته‌وه سزاى ئه‌و كه‌سانه ده‌دات، كه كارى له‌م جۆره ده‌كه‌ن.
ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له كاتێكدا دێ، چه‌ند گرووپێكى چه‌كدارى شیعه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماده كردووه.