له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌وروپا بووه به ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیا، به‌ڵام وڵاتی بیلاڕوس تاكه وڵاتی ئه‌و كیشوه‌ره‌یه كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی رووی نه‌داوه.
بیلاڕوس له زۆر رووه‌وه وڵاتێكی جیاوازه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت رووسیا و ئۆكرانیای دراوسێشی رێیه‌كی جیاوازی گرتووه‌ته‌به‌ر.
خەڵک زانیارییەکانی پێوەست بە خۆپارێزی لە ماڵپەڕ و میدیاکانی دەرەوە وەردەگرن
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئۆكرانیا كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و رووسیا سه‌رجه‌م قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌كانی داخستووه و هاتوچۆ به ته‌واوه‌تی له مۆسكۆی پایته‌خت وه‌ستاوه، به‌ڵام له وڵاتی دراوسێ، واتا بیلاڕوس دۆخه‌كه له زۆر رووه‌وه هه‌ر وه‌ك جارانه، سنووره‌كان كراوه‌ن و خه‌ڵك ده‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان هاووڵاتییانی له ترسی كۆرۆنا په‌لاماری ماركێته‌كان ناده‌ن بۆ كڕینی كلینیكسی توالێت.
* مه‌ترسن!
ئه‌لیكساندر لوكاشینكۆ سه‌رۆك كۆماری بیلاڕوس ده‌ڵێ، پێویست به‌وه ناكا وڵاته‌كه‌مان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێوشوێنێكی ئه‌تۆ بگرێته‌به‌ر.
86 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و دوو کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لە دەست داوە
له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ باڵوێزی رووسیا له مینیسكی پایته‌ختی بیلاڕوس گوتی، ئه‌و رووداوانه له دنیادا روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام بابه‌تی هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه كه نه‌ترسین.
بیلاڕوس تا ئێسته هۆڵه‌كانی سینه‌ما و شانۆ و هیچ شوێنێكی گشتی بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا دانه‌خستووه و هاتوچۆ وه‌ك رۆژانی پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڤایرۆسه ئاساییه.
قوتابخانە و زانکۆ و سەرجەم شوێنە گشتییەکان کراوەن
تا ئێسته یارییه‌كانی تۆپی پێ له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چن و بۆ بینینی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی پله‌ی نایابی بیلاڕوس، یاریگاكان پڕن له ته‌ماشاوان و ته‌نانه‌ت له رووسیایشه‌وه خه‌ڵكی ده‌چن بۆ سه‌یری یارییه‌كان.
* تراكتۆر كێشه‌ی كۆرۆنا چاره‌سه‌ر ده‌كات
ئه‌وه گوته‌ی سه‌رۆك كۆماری بیلاڕوسه و ده‌ڵێ، تراكتۆر كێشه‌ی كۆرۆنا چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و لێدوانه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنجی میدیاكان و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گاڵته‌ی زۆر به‌و قسانه‌ی لوكاشینكۆ كراوه، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌رۆك كۆمار له‌و گوته‌یه ئه‌وه‌یه كه به نیازپاكی و هێزه‌وه له كێڵگه‌كان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆرۆنا زه‌فه‌رتان پی نه‌بات.
* به‌شێك له هاووڵاتییان نیگه‌رانن
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه به‌شێك له هاووڵاتییانی بیلاڕوس كه ئاگاداری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌یانن، له دزه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه و ته‌شه‌نه‌كردنی له وڵاته‌كه‌یاندا نیگه‌رانن.
له مینیسكی پایته‌خت ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی دواناوه‌ندی و زانكۆكان خۆیان كردووه به نه‌خۆش و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه ناو پۆله‌كانیانه‌وه و تێكه‌ڵ به خه‌ڵك نه‌بن، مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه.
زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ترسه له دڵی خوێندكارانیان دوو سه‌عات ده‌وامی رۆژانه‌یان خستووه‌ته دوا بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران ناچار نه‌بن له كاتی ده‌ست پێكردنی ده‌وام و قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان بچنه‌وه زانكۆ.
سه‌رباری ئه‌مانه‌یش شه‌قامه‌كان له‌چاو رۆژانی به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه‌متر قەرەباڵغە و هاووڵاتییان ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن زیاتر مه‌ترسی تووشبوونی كۆرۆنایان له‌سه‌ره، به‌ڵام به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و زانیارییانه له رێی حكوومه‌ته‌وه ده‌درێته خه‌ڵك و هاووڵاتییان خۆیان له
ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه وه‌رده‌گرن.
ئه‌لیكساندر لۆكاشۆ له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی ده‌ڵێ، هیچ پێویست به نیگه‌رانی ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه پشكنین بۆ تاك به تاكی ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌كه‌ین كه دێنه ناو بیلاڕوسه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، رۆژانه دوو بۆ سێ كه‌س پشكنینه‌كانیان ئه‌رێنی ده‌رده‌چێت و ئێمه‌ش ده‌یانخه‌ینه كه‌ره‌نتین و دوای 10 بۆ 14 رۆژ به‌ریان ده‌ده‌ین.
* گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵه‌ڕاوكێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
سه‌رۆك كۆماری بیلاڕوس ترس و دڵه‌ڕاوكێ به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كات و ده‌ڵێ، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره و تۆڕی نهێنی وڵاته‌كه‌ی كه به "KGB"ی بیلاڕوس ناسراوه، راسپاردووه "ئه‌و كه‌موكورتانه"ی هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێن له وڵات دا بدۆزنه‌وه.
تا ئێسته 86 كه‌س له بیلاڕوس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دوو كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، ئه‌گه‌رچی تا ئێسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پشتڕاستی نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ئاماره‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌خۆشخانه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه راسته یان قوربانیانی ڤایرۆسه‌كه له‌و ژماره‌یه كه‌مترن.
وڵاتی بیلاڕوس له زۆر رووه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆ نموونه تاكه وڵاته له كیشوه‌ری ئه‌وروپا كه تا ئێسته‌یش سزای له سێداره‌دان پێڕه‌و ده‌كات و تاكه وڵاتیشه به‌رپرسانی به خوێنساردییه‌وه روبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه.
ئه‌ندی كیم یه‌ك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی توند له ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕوس ده‌گرێت، له په‌یامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو پشتیوانی له بۆچوونه‌كانی سه‌رۆك كۆمار كرد و ئه‌وه‌یش بووه هۆی سه‌رسوڕمانی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
كیم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌باره‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تی بیلاڕوس بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نووسیویه‌تی، كه‌ره‌نتینكردنی وڵات ده‌بێته هۆی مه‌رگی ئابووری بیلاڕوس. ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ده‌ڵێ، بابه‌ته‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، ئێسته بیلاڕوس تاكه وڵاته له دنیا وه‌دوای شه‌پۆله‌كه نه‌كه‌وتووه و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی به‌باشی ره‌چاو كردووه.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ده‌زانم به‌هۆی ئه‌و پاڵپشتییه‌م له سیاسه‌تی حكوومه‌ت ده‌كه‌ومه به‌ر شاڵاوی ره‌خنه، به‌ڵام له‌و دۆخه‌ی ئێسته‌دا كه فۆبیایه‌ك هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه، ناتوانم بێده‌نگ بم. مه‌به‌ستی كیم له فۆبیای گشتی ئه‌و رێكارانه‌یه وڵاتان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرتوویانه‌ته به‌ر و پێی وایه له‌و دۆخه‌دا ئه‌گه‌ر بیلاڕوس هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێت، ئه‌وا به ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ده‌مێنێته‌وه.