له‌ژێر كاریگه‌ریی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهانیی كۆمپانیاكان قه‌رزێكی زۆریان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بووه و تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وتیان له قازانجه‌كه‌ی زیاتره، بۆیه‌ش ئه‌گه‌ری زۆره ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا مایه‌پووچبوون رابگه‌یه‌نن.
یه‌كه‌م كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكا كه له‌دوای دابه‌زینی به‌های پشكه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاو مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند كۆمپانیای ویتینگ پێرۆلیۆمه. ئه‌و كۆمپانیایه له ویلایه‌تی داكوتای باكور نه‌وتی لیته‌یی ده‌رده‌هێنا و رۆڵی هه‌بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و وڵاته.
سپوتنیك به پشتبسه‌ستن به راپۆرتێكی وال ستریت جۆرناڵ باسی له‌وه كردووه كۆمپانیاكه بۆ پاراستنی خۆی داوایه‌كی بۆ دادگا به‌رز كردووه‌ته‌وه و داوای كردووه ئه‌و دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلاره‌ی له بانكی وه‌رگرتووه له 97%ی پشكه‌كانی بێته گێڕانه‌وه.
زۆر له كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تووشی بازاڕه‌كان بووه، به تایبه‌تی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ته‌نگی پێیان هه‌ڵچنراوه ئه‌وان ناچارن ئه‌و قه‌رزانه‌یان بده‌نه‌وه كه كاتێك وه‌ریان گرتبوو نرخی نه‌وت به‌رز بوو.
به‌ر له دروستبوونی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ش كۆمپانیای ویتینگ پێترۆلیۆم كێشه‌ی هه‌بوو و كاتێك كۆرۆنا بڵاو بووه‌وه و نرخی نه‌وتی له بازاڕه‌كانی دابه‌زاند، باری كێشه‌كانی كۆمپانیاكه‌ش قورس‌تر بوون و نه‌یتوانی له كاتی خۆیدا قه‌رزه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی ئۆپێك و رووسیا رێك نه‌كه‌وتن و سعوودیه بڕیاری دا به‌رهه‌مهێنان به‌رز بكاته‌وه، به‌های نه‌وت سه‌رووی 50% دابه‌زی. نرخی نه‌وتی ته‌كساس كه پێش ئه‌م گۆڕانكارییانه به 45 دۆلار ده‌فرۆشرێت ئێسته 20 دۆلار ده‌كات، ئه‌مه‌ش زۆر كه‌مه و تێچووه‌كه‌ی ده‌رناهێنێته‌وه.
هه‌ندێك له كۆمپانیاكان پاره‌یه‌كیش ده‌ده‌ن به كڕیار بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه له كۆگا به‌رنه ده‌ره‌وه.
هه‌ندێك له كۆمپانیاكان به هۆی نه‌بوونی كۆگای نه‌وت و پڕبوونیان له لایه‌ك و دابه‌زینی داخوازی له لایه‌كی تر، پاره‌یه‌كیش ده‌ده‌ن به كڕیار بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه له كۆگا به‌رنه ده‌ره‌وه. بۆ نموونه پاڵاوگه‌ی نیوفاندله‌ند یه‌كێك له گرنگترین پاڵاوگه‌كانه له ئه‌مه‌ریكای باكور به‌هۆی نه‌بوونی داخوازیی، به‌رهه‌مهێنانی وه‌ستاندووه.