قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ژنانی هه‌ولێری له توندوتیژی به دوور گرتووە، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ژنان رای ده‌گه‌یه‌نێت، توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ژنان كه‌می كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی نیسان، رێباز زێوه‌ر گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ژنانی هه‌ولێر به"وشه"ی راگه‌یاند، له‌و كاته‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یانراوه، توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌می كردووه.
رۆژانه له رێی هێڵی گه‌رمی 119 نزیكه‌ی 25 پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كرا
روونی كرده‌وه، به رێژه‌ی %70 توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ژنان كه‌می كردووه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت له‌ناو خێزانه‌كانه.
گوته‌بێژ هاوده‌م گوتی، له پێش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رۆژانه له رێی هێڵی گه‌رمی 119 نزیكه‌ی 25 پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كرا، یان ژنه‌كه خۆی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ژنانی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێسته توندوتیژی هه‌بێت ته‌نیا له‌ناو خێزانه‌كه‌یه، ئه‌ویش له پێشبینی ئێمه نه‌بوو وا كه‌م بكات.
ئه‌وه له كاتێكدایه له فڕنسا به‌هۆی كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، توندوتیژی دژ بە ژنان به رێژه‌ی %30ی زیادی كردووه.