ئێسته كه نیوه‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه له ماڵه‌كانیان و ڕێ نادرێ بێنه ده‌ره‌وه و هاتوچۆ بكه‌ن، هاوكات شاره‌زایان و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌نجامدانی كرداری جووتبوونیش له‌م ماوه‌یه‌دا كارێكی خراپه و ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی
كۆرۆنا زۆر به‌هێز ده‌كات، ئه‌مه بۆ كچ و كوڕێكی ئه‌مه‌ریكی بووه به‌ڵا و به ته‌واوی ژیانی مانگی هه‌نگوینی لێ تاڵ كردوون.
پزیشكن و ناچارن بچنه نه‌خۆشخانه و گه‌شتی مانگی هه‌نگوینیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه
كاشف شۆدری و نائیله شیرین دوو پزیشكی ئه‌مه‌ریكین و پلانی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه و گه‌شتی مانگی هه‌نگوینیان بۆ كۆتایی مانگی ئادار/مارس داڕشتبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له نیویۆرك ڕێژه‌ی تووشبووان گه‌یشته دۆخێكی مه‌ترسیدار، ئه‌وان بڕیاریان دا هه‌رچۆنێك بێ مزگه‌وتێك و مامۆستایه‌كی ئایینی به زۆر بدۆزنه‌وه له ناوچه‌ی هاوسوۆرنی ویلایه‌تی نیوجێرسی، بۆ ئه‌وه‌ی ماره‌بڕی یه‌كتریان بكات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان ئه‌نجام دا، ئه‌وان ئاهه‌نگی گواستنه‌وه و مانگی هه‌نگوینی و گه‌شتیان به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ته‌نیا له ماڵه‌وه‌ی خۆیان و به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری هه‌ردوولا ئاهه‌نگێكی زۆر بچووكیان ساز كرد، دواتر به خێرایی چوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، چونكه هه‌ردووكیان پزیشكن و له‌و دۆخه‌یش هه‌موو مرۆڤایه‌تی پێویستیان به پزیشكه و ئه‌وان ده‌بێ زۆرترین كات له نه‌خۆشخانه و بۆ خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كان بمێننه‌وه.