به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كاری ئێران بۆ ژماره‌ی بێكاران له‌و وڵاته، سێ پارێزگای سنه و كرماشان و ورمێ له ریزی چوار پارێزگای ئێرانن كه زیاترین رێژه‌ی بێكارییان تێدایه.
سێ پارێزگای رۆژهەڵات لە ریزی پێشەوەی ئامارەکەن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی نیسان، وه‌زاره‌تی كاری ئێران ئه‌نجامی ئاماری بێكاری له‌و وڵاته بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا سنه پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی ئێران هه‌یه.
به‌پێی
ئاماره‌كه رێژه‌ی بێكاری له پارێزگای سنه 20٪ به‌راورد كراوه و ئه‌وه له كاتێكدایه به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای سنه، رێژه‌ی بێكاری له‌و پارێزگایه زیاتر 47٪ه.
دوای سنه پارێزگای كرماشان له پله‌ی دووه‌می ئه‌و ریزبه‌ندییه دێت بۆ رێژه‌ی بێكاری و 17.9٪ی رێژه‌ی دانیشتووانی بێكارن كه ئه‌مه‌یش هه‌ر به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگاكه به 43.7٪ به‌راورد كراوه.
دوای پارێزگای لوڕستان، ورمێ له ریزی چواره‌می ئه‌و پارێزگایانه‌یه كه زیاترین رێژه‌ی بێكارییان تێدایه و به به‌راوردی رێژه‌ی 14.5٪ بێكاری له‌و پارێزگایه پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره، پارێزگاكانی تاران و خوراسانی باشوور و گیلان و فارس، كه‌مترین رێژه‌ی بێكارییان تێدایه و له كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ناویان هاتووه.
پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری كاره‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه خراونه‌ته په‌راوێز و تا سێت ئاماری بێكاری و هه‌ژاری له‌و پارێزگایانه به‌رز ده‌بێته‌وه.
له ماوه‌ی ساڵی رابردوو له هه‌ردوو پارێزگای كرماشان و ئیلام، 37 كه‌س به‌هۆی بێكارییه‌وه خۆیان كوشتووه و زیاد له 83 كه‌سیش هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه.