سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تی كرده‌وه كه له‌ناو هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر كۆرۆنا بڵاو بووبێته‌وه و هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كیش كه‌ره‌نتین كرابێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی نیسان، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه له‌ناو چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه و هاوكات چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلیش به‌وهۆیه‌وه كه‌ره‌نتین كراون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌ت كرده‌وه و بۆ "وشه" گوتی، هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر كه‌ره‌نتین نه‌كراوه به‌هۆی كۆرۆناوه.
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه له‌ناو چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه د.نیاز شێخ جه‌واد به‌رێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خۆشخانه‌ی (سی ئێم سی) بۆ "وشه" گوتی، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كه‌ره‌نتین نه‌كراوه و دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتییانی هه‌ولێر ئه‌و ده‌نگۆیه دووره له راستی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه ئه‌و ده‌نگۆیه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌كه به‌هۆی پرسه‌ی باوكی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئێسته كه‌ره‌نتین كراوه.
له هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له هه‌ڵكشانه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك گیراوه‌ته به‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا به كه‌مترین زیان ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنرێ.