میدیا عه‌ره‌بییه‌كان له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه رایان گه‌یاند، تا ئه‌م چركه‌یه عه‌دنان زورفی راسپێراوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت. به‌ڵام زانیارییه‌كان ئاماژه به رێكه‌وتنی لایه‌نه دژه‌كانی زورفی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی.
دوێنی شه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ماڵی موقته‌دا سه‌در له ناوچه‌ی حه‌نانه‌ی شاری نه‌جه‌ف، به‌ڕێوه چووه. لایه‌نه شعه‌كان له‌سه‌ر كاندیدكردنی مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ڕێك كه‌وتن كه له شوێنی عه‌دنان زورفی راسپێراوه بۆ پێكهێنانی كابینه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی نیسان، نه‌هرۆ ره‌واندزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، عه‌دنان زورفی چانسی بوون به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی سووتا، به‌ڵام نایه‌وێت پاشه‌كشه بكات.
روونی كردوه، گفتوگۆی زۆر هه‌بووه له‌نێوان زورفی و لایه‌نه دژه‌كانی، بۆئه‌وه‌ی زورفی رازی بكه‌ن به كشانه‌وه‌ی له كاندیدبوونی بۆ بێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، به‌ڵام عه‌دنان زورفی له‌ڕووی میدیاوه پێداگیره كه گوایه ناكشێته‌وه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و كشانه‌وه لایه‌نه شیعیه‌كان وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزاری ده‌ده‌ن به عه‌دنان زورفی
محه‌مه‌د به‌لداوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی فه‌تح به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "شه‌وی ڕابردوو ئه‌م بابه‌ته یه‌كلا كرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ماڵی موقته‌دا سه‌در له ناوچه‌ی حه‌نانه‌ی شاری نه‌جه‌ف، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز كرا".
زیاتر گوتی، "موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح كۆبوونه‌وه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان شكستی هێنا له متمانه‌دان به عه‌دنان زورفی، كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، مسته‌فا كازمی ده‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فه‌تح ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا "زورفی تا شكست نه‌هێنێت یان خۆی له ڕاسپاردنه‌كه پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه یان له په‌رله‌مان ده‌نگ نه‌هێنێت، ئێمه ناتوانین كاندیدی خۆمان به‌فه‌رمی رابگه‌یه‌نین".
به‌پێیی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، عه‌دنان زورفی رازی بووه به‌وه‌ی مسته‌فا كازمی بێته شوێنی، له به‌رانبه‌ر ئه‌و كشانه‌وه لایه‌نه شیعیه‌كان وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزاری ده‌ده‌ن به عه‌دنا زورفی بۆئه‌وه‌ی به ده‌ست به‌تاڵی نه‌هێته ده‌ره‌وه.
عه‌دنان زورفی له 17ی مانگی رابردوو له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراق هاته ڕاسپاردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ عێراق له شوێنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كه ناوبراو نه‌یتوانی حكوومه‌تی نوێ پێك بهێنێت.
عێراق له‌و كاته‌وه‌ی عادل عبدولمه‌هدی له ژێر فشاری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان و خۆپێشانده‌رانه‌وه ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كێشاندةوة، عێراق به بێ سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێوه ده‌چێت.