وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حاڵه‌تێكی نوێی تووشبوون به كۆرۆنای له كوردستان راگه‌یاند.
له هه‌رێمی كوردستان 289 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌مشه‌و سێشه‌م حه‌وتی نیسان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندن، له به‌رده‌وامیی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، یه‌ك تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له شاری سلێمانی ده‌ستنیشان كرا.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه تووشبووه‌كه كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵه و دانیشتووی بازیانه، به‌ركه‌وته‌ی تووشبووی پێشووه.
له هه‌رێمی كوردستان 289 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون 110 له‌وانه چاكبوونه‌ته‌وه و سێ تووشبوویش له سلێمانی مردن.