ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له كوردستان چاك بوونه‌وه گه‌یشته 119 كه‌س.
ئه‌مشه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، دوو نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه و ده‌نردرێنه‌وه ماڵه‌وه.
ته‌نیا له هه‌ولێر 22 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه
روونیش كراوه‌ته‌وه كه كۆی گشتی چابووه‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر گه‌یشته (٢٢) كه‌س.
له هه‌رێمی كوردستان 289 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون له‌و ژماره‌یه سێ كه‌س له سلێمانی مردوون و 119 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.