وه‌ك ڕوونه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نیوه‌ی خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتینه‌كراون، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له ته‌شه‌نه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه بگیرێت، به‌ڵام پرسیاری ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی وڵاتان له ماڵه‌وه زۆرتر خۆیان به‌چی خه‌ریك ده‌كه‌ن بووه‌ته جێی باس و خواسی میدیاكان و له خواره‌وه گرنگترین ئه‌و شتانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه خه‌ڵكی وڵاتانی جیا جیای دنیا له كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵه‌وه پێوه‌ی خه‌ریكن.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕووپێوه ئۆنلاینانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاتانی جیا جیای دنیا كراوه، زۆربه‌یان به‌م چالاكی و كردانه‌ی خواره‌وه خه‌ریكن و به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندیش شته‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی كتێب، زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی دنیا كه له ماڵه‌وه
كه‌ره‌نتینه‌كراون، كاته‌كانی خۆیان به‌شی زۆری به خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌مه‌یش شاره‌زایانی بواری خوێندن و گه‌شه‌پێدان و كۆمه‌ڵناسی به ته‌واوی خۆشحاڵ كردووه و به‌شێكیان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئاستی زانیاری و تێگه‌یشتن و هۆشیاری مرۆڤ له دوای زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه زۆر جیاوازتر ده‌بێت، چونكه خه‌ڵكی زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو زۆرینه‌ی ڕه‌های كاته‌كانی ڕۆژه‌كانیان له ماڵه‌وه به خوێندنه‌وه‌ی كتێب خه‌ریك ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له داهاتوو توێژێكی خوێنده‌وارتر و شاره‌زاتر بێنه‌وه مه‌یدان و داهێنانی مه‌زن بهێننه دی، چونكه ئه‌وان خه‌ریكن ئه‌و كتێبانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌كانیان كه‌وتبوو، به ته‌واوی ده‌یانخوێننه‌وه، چونكه له ماوه‌ی ته‌مه‌نیان ده‌رفه‌تێكی له‌مجۆره‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
دووه‌م: پاكوخاوێنی، به‌شێكی تری خه‌ڵكیش كه به پله‌ی دووه‌م دێن، خۆیان به پاكوخاوێنی ماڵ و خۆیانه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كانیش به‌كاربردنی ڕۆژانه‌ی ئاو زۆر زیادی كردووه، كه به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی پاككردنه‌وه‌ی ماڵ و خۆشۆردنیش داده‌نرێت، شاره‌زایانی ده‌روونناسی ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نێن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه مرۆڤ كاتێك بۆ ماوه‌یه‌ك به به‌رده‌وامی به دیارده‌یه‌كه‌وه خه‌ریك بێ، دواتر خووی پێوه ده‌گرێ، بۆیه ده‌توانین بڵێن، مرۆڤی به‌ر له ڤایرۆسه‌كه و دوای كۆنتڕۆڵكردنیشی به ته‌واوی له یه‌كتر جیاواز ده‌بن له ڕووی گرنگیدان به پاكوخاوێنییه‌وه.
زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌وانه‌ی له كه‌ره‌نتینه‌ن له جیهان كتێب ده‌خوێننه‌وه
سێیه‌م: به‌خشین زیادی كردووه، داتا و ڕووپێوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه خه‌ڵكی له‌وكاته‌ی له كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵه‌وه‌دان، به ته‌واوی ماڵه‌كانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه، زۆر كه‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌كانیان كه كۆنن و هیچ پێویستیان پێی نییه، ده‌یدۆزنه‌وه و جیایان ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه به ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان ده‌به‌خشن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت سوودێ لێوه‌ربگرن، به‌وهۆیه‌وه ئه‌وان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌خشنده‌یی مرۆڤ له سه‌رده‌می كۆرۆنا زیادی كردووه و پێشبینی ده‌كه‌ن، دوای ته‌نگژه‌كه‌یش ئه‌مه ببێت به دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو.
چواره‌م: داهێنان و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆ، كاتێك خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی كۆرۆنا بێكاربوون و له ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ببن به خاوه‌نی پرۆژه‌ی خۆیان و كاتیان نه‌بووه پلانی بۆ دابنێن و بیری لێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له سه‌رده‌می كه‌ره‌نتینه‌كردن دا، به‌و به‌هره و خه‌ونانه‌ی خۆیان خه‌ریكن و دروستكردنی مه‌كۆ و پێگه له ئینته‌رنێت زیادی كردووه، كه بیرۆكه‌ی جیاواز و سه‌رنجڕاكێشی ئابووری و ئه‌لیكترۆنین، له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانه‌وه.
پێنجه‌م: پێوه‌ندی به‌رده‌وامی ته‌له‌فۆن، ڕووپێوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه زۆر جێی بایه‌خن كه خه‌ڵكی له ماڵه‌وه پێوه‌ی خه‌ریكن، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن، كه زۆرینه‌ی كاته‌كانیان به گفتوگۆی ماوه درێژ له ڕێی ته‌له‌فۆن و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ خزم و دۆست و كه‌سوكاره‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی باش نابینن، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه دوای كۆرۆنا پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك به ته‌واوی به‌یه‌كه‌وه بپچڕێن و خه‌ڵكی هه‌ر په‌نا بۆ پێوه‌ندی ته‌له‌فۆن به‌رن بۆ ئاگاداربوون له‌یه‌كتر.
شه‌شه‌م: سه‌یركردنی فیلم، كاتێك ماڵپه‌ڕه‌كانی وه‌كو نێتفلێكس و هاوشێوه‌كانی بێ به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م فیلمه تازه‌كان به كوالێتییه‌كی به‌رز بۆ خه‌ڵكی ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی كه هۆگری سه‌یركردنی فیلمه‌كانن، زۆربه‌یان له جیهان خوویان به‌وه گرتووه و به به‌رده‌وامی به‌دیار شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن و كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری فیلم بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانن، چونكه فیلمه‌كان هه‌میشه بیری مرۆڤ فره‌وانتر ده‌كه‌ن و مێشكیان چالاك ده‌كه‌ن.
به‌شێكی خه‌ڵكی كات به‌فیڕۆده‌ده‌ن و خه‌ریكی چاتكردن و گفتوگۆی ماوه درێژن
حه‌وته‌م: خواردن دروستكردن، ئه‌مه دیارده‌یه‌كی تره كه زۆر به‌ربڵاو بووه، هه‌رچه‌نده له وڵاتانی پێشكه‌وتوو پیاوان و ژنان ده‌توانن خواردن دروست بكه‌ن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له وڵاتانی جیهانی سێیه‌میش ئه‌و دیارده‌یه ڕووی له فره‌وانبوون كردووه، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ یه‌كسانی جێنده‌ری له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، كه ڕێكخراوه‌كانی ژنان هه‌میشه ڕه‌خنه‌یان لێ گرتووه.
هه‌شته‌م: فێربوون، داتاكانی ئینته‌رنێت باس له‌وه ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی سه‌ردانكردنی ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی كۆرسی ئۆنلاین له بواره جیا جیاكان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه، به تایبه‌ت له وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه كه‌متر كات به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن و خواستی فێربوونیان لا بێسنووره، به تایبه‌تیش فێربوونی زمانی بیانی و پرۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ر و موزیك بره‌وێكی زۆری په‌یدا كردووه، دیارده‌یه‌كیش له ئیتاڵیاوه سه‌ری هه‌ڵدا، كه فێربوونی ستران و موزیك ژه‌نینه به كۆمه‌ڵ له نێو بالكۆنه‌كان، له هه‌ندێ شوێن ئه‌مه‌یش بۆ فێربوونی دراوسێكان گۆڕاوه و ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له بوارێك هه‌یه له بالكۆنه‌كانه‌وه دراوسێكانیان فێر ده‌كه‌ن.
نۆیه‌م:چاتكردن و گفتوگۆ و كات به‌فیڕۆدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌شێكی زۆری خه‌ڵكیش هه‌ن، كه زۆربه‌ی كاته‌كانیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن و سوودێكی ئه‌وتۆی لێ وه‌رناگرن و به درێژایی ڕۆژ و شه‌و خه‌ریكی چاتكردنن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان له‌سه‌ر بابه‌تێ ناگرنگ، یان له ماڵه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان خه‌ریكی گفتوگۆ و تاوتوێكردنی ڕابردوو و ئێسته و خۆیانن و هه‌میشه خه‌ریكی تاوتوێكردنن، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ناكۆكی له نێوان خێزانه‌كان زۆر بێ و توندوتیژی ڕوو له زیادبوون بكات.