بێژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیرى نه‌وتى ئێران به رێكخراوى ئۆپیكى راگه‌یاندووه به‌هۆى نه‌بوونى پێشنیازێكى ڕوون، وڵاته‌كه‌ى به‌و كۆبوونه‌وه‌یه رازى نییه كه بڕیاره سبه‌ى به‌ڕێوه بچێت.
بێژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیرى نه‌وتى ئێران له نامه‌یه‌كدا به هاوتا جه‌زائیرییه‌كه‌ى گوتووه، ئێران به كۆبوونه‌وه‌ى ئۆپیك پڵه‌س رازى نییه، چونكه هیچ پێشنیازێكى ڕوون بۆ كۆبوونه‌وه‌كه نییه.
ئێران : هیچ پێشنیازێك بۆ كۆبوونه‌وه‌كه نییه
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتى نیسان، ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى زه‌نگه‌نه كردووه كه دوێنێ نووسراوه و ئاراسته‌ى وه‌زیرى نه‌وتى جه‌زائیر كراوه، چونكه ئێسته وه‌زیره جه‌زائیرییه‌كه سه‌رۆكایه‌تى رێكخراوى ئۆپیك ده‌كات.
رۆیته‌رز ده‌ڵێ سه‌یرى ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌مان كردووه تێیدا هاتووه، "بارودۆخى ناڕۆشنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئۆپیك و به‌رهه‌مهێنه‌رانى ده‌ره‌وه به توندى نیگه‌رانم ده‌كات".
هه‌روه‌ها بێژه‌ن زه‌نگه‌نه ده‌ڵێ، "ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى له‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر بازاڕى نه‌وت پێشبینى كراوه".
وه‌زیرى نه‌وتى ئێران دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، هۆكارى رازینه‌بوونى ئێران له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه پێوه‌ندى به‌وه هه‌یه، هیچ پێشنیارێك بۆ چۆنیه‌تى دابه‌زاندنى بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت نییه.
بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌م كۆبوونه‌وه‌ى رێكخراوى ئۆپیك و وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوه‌كه به‌ڕێوه بچێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌م.