به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و رووسیا بۆ دابه‌زاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌های به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی 2.3٪ به‌رز بووه‌وه.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 32 دۆلار و 59 سەنت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی نیسان، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی رێككه‌وتنی نێوان ریاز و مۆسكۆ، به‌های نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌م، كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیك پڵه‌س بۆ دابه‌زاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌ست پێ بكات و ئه‌وه‌یش وای كردووه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه، به‌های هه‌ر به‌رمیله نه‌وتێك به رێژه‌ی 2.3٪ به‌رز ببێته‌وه.
نرخی ئه‌مڕۆی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا گه‌یشته 32 دۆلار و 59 سه‌نت و له‌چاو هه‌فته‌ی پێشوو، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك 11 دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به رێژه‌ی 5.5٪ به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 24.93 دۆلار، ئه‌مه‌ریكا به‌و نرخه رازی نییه و نیازی هه‌یه ده‌ستوه‌ردانێك له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له دنیا بكات بۆ جێگیركردنی نرخ.
به‌پێی ئاژانسی دویچه‌ڤێله، بڕیاره سبه‌ی هه‌ردوو وڵاتی رووسیا و سعوودیه سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیك پڵه‌س بكه‌ن و له‌سه‌ر دابه‌زاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رێككه‌وتن واژوو بكه‌ن، به‌مه‌یش نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ده‌چێته‌وه سه‌رووی 55 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.