دوای تێپه‌ڕاندنی 76 رۆژ كه‌ره‌نتین، ژیان له شاری ووهان، ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاسایی بووه‌وه و كه‌ره‌نتینی سه‌ر ئه‌و شاره هه‌ڵگیرا.
چاوەڕوان دەکرێ ئەمڕۆ زیاتر لە 55 هەزار کەس ئەو شارە جێ بهێڵن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی نیسان، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی چین دوای 76 رۆژ، كه‌ره‌نتینی سه‌ر شاری ووهانی هه‌ڵگرت.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له به‌یانی ئه‌مڕۆوه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ووهان پشكنینه‌كانیان پاك ده‌رچووه، ده‌توانن ئه‌و شاره جێ بهێڵن و بۆ پارێزگاكانی تری چین گه‌شت بكه‌ن.
به‌پێی پێشبینییه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ زیاتر له 55 هه‌زار كه‌س به شه‌مه‌نده‌فه‌ر شاری ووهانی ناوه‌ندی پارێزگای هوبی جێ بهێڵن.
شاری ووهان ناوه‌ندی پارێزگای هوبییه و رێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه زیاتر له 141 ملیۆن كه‌سه، 79 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له‌و شاره ده‌ركه‌وت و دوای ته‌شه‌نه‌كردنی له ماوه‌ی سێ رۆژ دا، پارێزگای هوبی و شاری ووهان به ته‌واوه‌تی كه‌ره‌نتین كران.
هه‌فته‌ی رابردوو كه‌ره‌نتین له‌سه‌ر سه‌رجه‌م شارۆكه‌كانی تری ئه‌و پارێزگایه هه‌ڵگیرا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین رای گه‌یاند، چیتر ئه‌و ناوچانه مه‌ترسی كۆرۆنایان له‌سه‌ر نه‌ماوه.