14 كەسی تر لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

:: AM:10:52:08/04/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ئەنجامی پشكنینەكان 14 تووشبووی نوێ‌ لە هەولێر دۆزرانەوە.
  
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا كراوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراواندا، 14 تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كران، كە نۆ ژن و چوار پیاو و منداڵێكە لە گەڕەكەكانی ( سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانكۆ، مامۆستایان)ن، زۆربەیان بەركەوتەی تووشبووەكانی هەردوو  پرسەی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.

زۆربەیان بەركەوتەی تووشبووەكانی هەردوو پرسەی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن
ئێستە كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان بریتییە لە 303 تووشبوو، 119 كەسیان چاك بوون و سێ كەس گیانیان لە دەست داوە.




وشە - رامیار جەواد