بۆریس جۆنسن به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای 10 رۆژ مانه‌وه له ماڵ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و ئه‌مڕۆ تیمی ته‌ندروستی تایبه‌ت به سه‌رۆك وه‌زیران رای گه‌یاند، دۆخی ته‌ندروستی جۆنسن ناجێگیره و خراوه‌ته به‌شی چاودێری چڕ.
خراوەتە ژووری چاودێری چڕ و کێشەی تەنگەنەفەسی بۆ دروست بووە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی نیسان، ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌هۆی ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندروستی و تای به‌رده‌وامی، خراوه‌ته ژووری چاودێری چڕ.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆریس جۆنسن داوای له دۆمۆنیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كردووه له‌بری ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا بكات.
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به
بی بی سی راگه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و تای له ڕاده‌به‌ده‌ر، بۆریس جۆنسن خرایه ژووری چاودێری چڕ له نه‌خۆشخانه‌ی له‌نده‌ن، به‌ڵام ئێسته باری ته‌ندروستی تا ئاستێك جێگیره و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان بۆ داناوه.
جۆنسن ته‌مه‌نی 55 ساڵه و دوێنێ به‌یانی له‌سه‌ر داوای تیمی پزیشكی دوای 10 رۆژ مانه‌وه له ماڵه‌وه گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، هۆكاری گواستنه‌وه‌كه‌یشیان بۆ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ناجێگیربوونی باری ته‌ندروستی گه‌ڕانده‌وه.
رۆژی 28ی ئادار سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رای گه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی سێ پشكنین، ده‌ركه‌وتووه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و پزیشكه‌كانی به باشیان زانیوه له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین بكات و كاروباری نووسینگه‌كه‌ی له رێی ئۆنڵاین به‌ڕێوه ببات.