هێشتا بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له ژێر چاودێریى چڕ دایه. هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت بارودۆخى ته‌ندروستى باشتر بووه، به‌ڵام به‌رپرسانى به‌ریتانیا خۆیان بۆ كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌رى له‌ناكاو ئاماده كردووه، یه‌كێك له بابه‌ته‌كان كه خه‌ڵكى به‌ریتانیاى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات بابه‌تى چه‌كى ئه‌تۆمییه.
دوایین زانیارى كه له‌سه‌ر بارى ته‌ندروستى بۆریس جۆنسن بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌و كۆنگره‌یه رۆژنامه‌وانییه‌ى دوێنێ ئێواره بوو كه دۆمنیك راب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ئه‌نجامى دا. سه‌باره‌ت به بارودۆخى بۆریس جۆنسن، راب گوتى، "به‌م نزیكانه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیران تاكه كه‌سه ده‌سه‌ڵاتى به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌یه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كێ له‌و كاته‌دا كاروبارى حكوومه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات، دۆمنیك راب باسى له‌وه كرد، جۆنسن داواى لێكردووه له برى ئه‌و ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت له ئه‌ستۆ بگرێت.
راب جۆنسن به جه‌نگاوه‌رى دژ به كۆرۆنا وه‌سف كرد و دووپاتى كردووه حكوومه‌تى به‌ریتانیا ته‌واو د‌رك به‌وه ده‌كات جۆنسن چى ده‌وێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له به‌ریتانیا.
راب ده‌ڵێ، "رێنوێنییه‌كان زۆر ڕوونن و متمانه‌ى ته‌واوم به‌و رێكارییانه هه‌یه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه دانراون".
ئه‌گه‌رچى راب دڵنیایى ده‌دات خۆى ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت له ئه‌ستۆ ده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ى جۆنسن ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر ئه‌و رێكارییانه‌یش جێبه‌جێ ده‌كرێن كه جۆنسن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا دایناون. به‌ڵام بابه‌تێكى تر هه‌یه میدیاى ناوخۆى به‌ریتانیا و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م وڵاته خه‌ریك ده‌كات، ئه‌ویش بابه‌تى چه‌كى ئه‌تۆمییه.
چونكه به پێى ئه‌و یاسایانه‌ى له به‌ریتانیا هه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیران به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌یه فه‌رمانى به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى به‌ریتانیا بدات.
ماڵپه‌رى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" راپۆرتێكى به ناونیشانى "جۆنسن له چاودێرى چڕه.. كێ دوگمه ئه‌تۆمییه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات" بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له مه‌سه‌له‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى به‌ریتانیا ده‌كات له دواى بۆریس جۆنسن.
له راپۆرته‌كه باس له تواتنى ئه‌تۆمى به‌ریتانیا ده‌كرێت و ده‌گوترێت یه‌كێك له‌و پێنج هێزه‌ى دنیا كه به فه‌رمى خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمیین. به‌ریتانیا چوار گه‌شتى ژێرئاوى هه‌یه كه چه‌كى ئه‌تۆمییان هه‌ڵگرتووه و له‌وانه مووشه‌كى ترایدنت 2D له‌گه‌ڵ پێنج مووشه‌كى بالیستى خاوه‌ن كڵاوى ئه‌تۆمی.
جیا له‌وه‌یش به‌ریتانیا 215 كڵاوى ئه‌تۆمى هه‌یه، به‌ڵام ئێسته 120 دانه‌یان بۆ به‌كارهێنان ئاماده‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه‌ى هه‌یه، هیچ كه‌سێك مافى به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى نییه جگه له سه‌رۆك وه‌زیران، كه ئه‌و مافى هه‌یه له حاڵه‌تى پێویست بڕیارى به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى به یه‌كێك له‌و كه‌شتییانه بدات كه ئه‌تۆمییان هه‌ڵگرتووه، كه ئه‌مه‌یش له رێى پێدانى كۆدى تایبه‌ت ده‌بێت.
ئه‌و كۆدانه له‌لاى كێى تر هه‌ن؟ ئه‌مه پرسیارێكه له دواى تووشبوونى جۆنسن به ڤایرۆسى كۆرۆنا دروست بووه، هه‌ڵبه‌ته به‌رپرسانى به‌ریتانیا نایانه‌وێ وه‌ڵامى پرسیاره‌كه بده‌نه‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى سه‌ره‌تاى پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و كۆد و ده‌سه‌ڵاته به دۆمنیك رابى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا درا بێت، چونكه ئه‌و ئه‌ركى راپه‌ڕاندنى ته‌واوى كاره‌كانى حكوومه‌تى له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌ڵام له چه‌ند رۆژى رابردوودا هیچ به‌رپرسێك نه‌بووه ئه‌م مه‌زنده‌یه پشتڕاست بكاته‌وه.
له‌وانه پرسیار له مایك جۆفى وه‌زیرى كاروبارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى به‌ریتانیا كراوه، ئایا كۆده‌كه به راب دراوه، جۆف ده‌ڵێ "له راستییدا من ناتوانم باسى بابه‌ته‌كانى ئاسایشى نشتیمانى بكه‌م".
حكوومه‌تى به‌ریتانیا ئاماده نییه باس له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات و ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت گوتوویه‌تى بۆ دواى جۆنسن هه‌ندێك پرۆتۆكۆلى تر هه‌ن، بۆ دیاركردنى ئه‌و كه‌سه‌ى كه دوای جۆنسن ئه‌ركى چه‌كى ئه‌تۆمى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
حكوومه‌تى به‌ریتانیا نایه‌وێ زانیارى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كى ئه‌تۆمى بدات
بۆریس جۆنسن له ساڵى 1964 له‌دایكبووه، چه‌ندان به‌رپرسیارێتى حكوومه‌تى به‌ریتانیا له ئه‌ستۆ گرتووه و دواجاریش له مانگى ته‌مووزى ساڵى رابردوو بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانى جۆنسن له ماوه‌ى كه‌مى سه‌رۆكایه‌تى كشانه‌وه‌ى به‌ریتانیا بوو له یه‌كێتى ئه‌وروپا.
له رۆژى 27ى مانگى رابردوو جۆنسن راى گه‌یاند تووشى په‌تاى كۆرۆنا بووه، له حه‌وتى ئه‌م مانگه‌یش به‌هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى جۆنسن ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرا و له ژێر چاودێرى چڕ دانراوه. هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى به‌ریتانیا دڵنیایى له‌باره‌ى ته‌ندروستى جۆنسن ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه كه‌ى بۆ راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانى ده‌گه‌ڕێته‌وه.