وه‌زیری ته‌ندروستی تونس كاتێك باس له دۆخی وڵاته‌كه‌ی و هاووڵاتییان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات، گریان به‌ربینگی ده‌گرێت و ده‌ڵێ هاووڵاتییان رێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش وڵات به‌ره‌و كاره‌سات ده‌بات.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستی تونس عه‌بدوله‌تیف مه‌كی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ سازیان دا، گله‌یی له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه ناتوانن له ماڵ بمێننه‌وه و رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش وڵات به‌ره‌و كاره‌سات ده‌بات.
زیاتر گوتوویه‌تی، جێی داخه كه هاووڵاتییان هاوكاری حكوومه‌ت ناكه‌ن تا بتوانین به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه سه‌ربكه‌وین و وڵات له كاره‌سات دوور بخه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه و هاوكاریمان نه‌كه‌ن به جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه‌كان، تووشی دۆخێك ده‌بین كه زیاتر كه‌سوكارمان له ده‌ست ده‌ده‌ین.
ئه‌و وه‌زیر دووپاتی كرده‌وه كه 15 رۆژی داهاتوو كاتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه له تونس، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان هاوكاریمان نه‌كه‌ن، بێگومان جیاله‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زیاتر له ده‌ست ده‌ده‌ین، هاوكات ئابووریی وڵات تووشی داڕمان ده‌بێت.
تا دوێنێ سێشه‌م، 596 كه‌س له تونس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هاوكات به‌هۆیه‌وه 22 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
ئاماره‌كانی تووشبوون و مردن له نه‌خۆشیی كۆرۆنا له دنیادا روو له هه‌ڵكشانن، به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ملیۆنێك و 400 هه‌زار تووشبوون و زیاتر له 76 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.