بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و له دژی بڕیارێكی ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌یان كه رێگری ده‌كات له هاتنی شۆفێرانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كاسبكارانی عه‌لوه‌ی كه‌لار خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی نیسان، حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان یه‌كێك له كاسبكارانی عه‌لوه‌ی كه‌لار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه له عه‌لوه‌ی كه‌لار سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شی گه‌رمیان سه‌وزه و میوه و ته‌ڕه دابین ده‌كه‌ین، هاوكات شۆفێرانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر كوردی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بن یان عه‌ره‌ب، رۆژانه دێن سه‌وزه و میوه و ته‌ڕه ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌رپرسانی كه‌لار و گه‌رمیان ده‌ڵێن، نابێ له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بارهه‌ڵگر بێت بۆ عه‌لوه‌ی كه‌لار، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان بمێنێته‌وه و ساغ نه‌بنه‌وه.
كارئاسانیمان بۆ كاسبكارانی عه‌لوه‌ی كه‌لار كردووه
لای خۆشیه‌وه هه‌ردی سه‌ركه‌وت گوته‌بێژی قایمقامیه‌تی كه‌لار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه به‌هۆی رێكاره‌كانی په‌تای كۆرۆناوه بڕیارمان داوه شۆفێرانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌یه‌نه ناو كه‌لار و عه‌لوه‌ی كه‌لاره‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاووڵاتییانه.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارئاسانیمان بۆ كاسبكارانی عه‌لوه‌ی كه‌لار كردووه كه خۆیان باره‌كانیان ببه‌ن بۆ زاڵگه‌ی سه‌وزبڵاغ، ئه‌وه‌ش دوا ده‌روازه‌ی نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و هێزی سوپای عێراقه، له‌وێ باره‌كانیان ڕاده‌ستی شۆفێرانی عه‌ره‌ب و شۆفێرانی ناوچه‌كانی خوارووی عێراق بكه‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی