حكوومەت هەنگاوە گەورەكە بۆ چاکسازی دەنێت

:: PM:02:55:08/04/2020 ‌
سەرۆكی سەنتەرێكی توێژینەوە ڕای گەیاند، لەم مانگەوە كاتێك یاسای چاكسازی دەچێتە جێبەجێكردن، تا ئاستێكی زۆر یەكسانی بۆ مووچە و هاووڵاتیبوون لە مووچە دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، سەعید مەلا سلێمان سەرۆكی سەنتەری توێژینەوە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ماوەی چەندان ساڵە سەرجەم سیاسییەكان باس لە چاكسازی دەكەن، بەڵام كەسیان نەیانتوانی هەنگاوی پێویست بنێن.

دەروازەیە دەكرێتە بەڕووی چاكسازی و دروستكردنی یەكسانی لە هەرێمی كوردستان 
سەرۆكی سەنتەری توێژینەوە گوتی، یاسای چاكسازی كە دەچێتە بواری جێبەجێكردن گرنگترین دەروازەیە دەكرێتە بەڕووی چاكسازی و دروستكردنی یەكسانی لە هەرێمی كوردستان لە مووچە و هاووڵاتیبوون.

باسی لەوەش كرد، بە یاسای چاكسازی حكوومەت هەنگاوە گەورەی دەست پێ‌ كرد و ئێستە كاتی ئەوەیە متمانە لە نێوان حكوومەت و هاووڵاتی دروست ببێتەوە، چونكە نەگوترا چاكسازی پێویست بكرێت، بەڵكو چاكسازی بە یاسا هاتە چەسپاندن.

 لە ڕۆژنامەی فەرمیی كوردستان (وەقایعی كوردستان) پێڕەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكانی خانەنشینی لە كوردستان بڵاو كرایەوە.

چاكسازی لە كوردستان، دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك پێویستییەكی سەرەكی بینراوە، یەكێك لە پێشنییەكانی كاری حكوومەت و سەرۆك وەزیرانی كوردستان بووە. مەسروور بارزانی لە میانەی سوێندخواردنی لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، "خواستی یەكەمی من چاكسازییە".



وشە - رامیار جەواد