شەش کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

:: PM:03:34:08/04/2020 ‌

 

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، شەش هاووڵاتیی تر لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان لە شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە.

شەش تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كران
وەزارەتی تەندروستی ڕای گەیاندووە، شەش تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كران كە هەموویان یەك خێزانن، ئەوانیش دایك و باوك و منداڵەكانیان كە دوو كوڕ و دوو كچن و دانیشتووی گەڕەكی مامۆستایانن، ئەوان بەركەوتەی تووشبووەكانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.

ئێستە كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان بریتییە لە 309 تووشبوو، 119 كەسیان چاك بوون و سێ كەس گیانیان لە دەست داوە.



وشە - رامیار جەواد