پاش هێرشی شه‌وی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش، فه‌رمانده‌ی لیوای پێنجی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه له ناوچه‌كه‌ن، زانیاریی گرنگ له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی ئه‌مڕۆیان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی نیسان، عه‌مید كه‌مال مه‌حموود فه‌رمانده‌ی لیوای پێنجی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش كرد و دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، ئێمه ئه‌مڕۆ له سنووری شاره‌دێی كوڵه‌جۆ هه‌ڵمه‌تێكی كێوماڵكردنمان ئه‌نجام دا.
خۆیان به ناو دار و دۆڵه‌كاندا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كامێرای پێشمه‌رگه‌وه نه‌بینرێن
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، گه‌ڕان و پشكنینی ئه‌مڕۆمان بووه هۆكاری دۆزینه‌وه‌ی شوێنپێی هاتنی تیررۆیستان و چۆنیه‌تیی سوودوه‌رگرتن له دار و دره‌ختی ته‌نیشتی ڕووباری سیروان، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی بۆڕی و جۆگه كه زۆر كه‌س ده‌توانێ پێیدا تێپه‌ڕ بێ، بۆیه بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و داعشانه هاورده‌ی سه‌رده‌می به‌عسن و كاتی خۆی به مه‌به‌ستی ته‌عریب هێنراونه‌ته ناوچه‌كه و زه‌ویی كوردیان داگیر كردووه، بۆیه ڕوون بووه‌ته‌وه شاره‌زایی باشیان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
عه‌مید كه‌مال دووپاتی كرده‌وه، دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی هاتن و شوێنپێی تیرۆیستان یارمه‌تیده‌رمانه بۆ داهاتوو پیلانه‌كانیان پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه شه‌ماڵ ڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، داعش ناوبه‌ناو به سوودوه‌رگرتن له سه‌ختیی ناوچه‌كه و بوونی ڕووبار و دار و دره‌خت، هێرشی تیرۆریستیی ئه‌نجام ده‌دا، چونكه خۆیان به ناو دار و دۆڵه‌كاندا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كامێرای پێشمه‌رگه‌وه نه‌بینرێن.
شاره‌دێی كوڵه‌جۆ ده‌كه‌وێته نێوان گه‌رمیان و شاره‌دێی گولاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قینه‌وه، ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵییه و ڕووباری سیروان به ته‌نیشتیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی