ئاماره‌كانی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه، وەزارەتی تەندروستیی عێراق، له نوێترین ئاماریدا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ 80 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تۆمار کراون.
زۆرترین ژمارەیان لە پارێزگای نەجەفە کە 24 توشبوو بووە
ماوەی هه‌فته‌یه‌كه ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاتر دەبێت، له‌وباره‌یه‌وه ئەمڕۆ چوارشه‌م هه‌شتى نیسان، دكتۆر سه‌یف موتڵه‌گ گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "لە ماوەی 24 سه‌عاتى ڕابردوودا، ئامارى تووشبووانى نوێى كۆرۆنا له ته‌واى عێراق به هه‌رێمیشه‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مرشۆ 80 کەسی تر توشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی توشبوان گەیشتە 1202 کەس له سه‌رانسه‌رى عێراق.
زیاتر گوتى، "دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینی 2083 کەس، دەرکەوت 80 کەسیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه کە زۆرترین ژمارەیان لە پارێزگای نەجەفە کە 24 توشبوو بووە و لە هەولێر 20 کەسی تر تووشی پەتاکە بوون."
ڕوونى كرده‌وه، "لە بەغدا 15 کەس، له کەربەلا سێ کەس، له زیقار 11 کەس، له بەسڕە 5 کەس، لە کەرکووک و سلێمانی دوو کەسی تر تووشی کۆرۆنابوون."
ئاشكراى كرد، "له‌لایه‌كى تر ئەمڕۆ چوار توشبووی پەتاکە گیانیان لە دەست داوە و 79 کەس بە تەواوی چاکبوونەوەتەوە و گەڕوانەتەوە ماڵەکانیان."
به‌وهۆیه‌وه ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 1202 کەس، لەو ژمارەیە 69 توشبوویان گیانیان لە دەست داوە و 452 توشبووش چاکبونەتەوە.
شایه‌نى باسه، ئێستە كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان بریتییە لە 309 تووشبوو، 119 كەسیان چاك بوون و سێ كەس گیانیان لە دەست داوە.