لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی، بەسەرۆکایەتیی پارێزگار، ڕاگەیەنراوێکی نوێى بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بە چەند ڕێنماییەکی نوێ كردووه.
لە 12ى نیسانەوە دەست بە کوتان دژی سیل و هەوکردنی جگەر و ئیفلیجی مناڵان دەکرێتەوە
ئهمڕۆ چوارشهم ههشتى نیسان له ڕاگهیاندرواێكدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاریدا بەوهى له سەعات 12ی شەو تا سەعات ههشتی بەیانی ڕێ بە جووتیاران بدرێت سەردانی کێڵگە و شوێنە کشتوکاڵییەکانیان بکەن، بە مەرجێک یەکێک لەم بەڵگەنامانە پیشانبدەن (گرێبەستی کشتوکاڵیی، خاوەندارێتی زەوی کشتوکاڵی بە تاپۆ، مۆڵەتی پڕۆژەکەی، بەڵگەیەکی فەرمی کە سەلمێنەری کارە کشتوکاڵییەکەی) ههروهها پابەندی تەواوی ڕێکارە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان بن. لە سەعات چواری پاش نیوەڕۆ تا سەعات شهشی پاش نیوەڕۆ ڕێیان پێ دەدرێت بگەڕێنەوە ناوشار، بەهەمان ئەو مەرجانەی سەرەوە.
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پێوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگادر كردووه كه ئاڵوگۆڕ و هاتوچۆی کۆمپانیاکانی پاسەوانی بەیانیان لە ماوەی دوو سەعاتدا شهش بۆ ههشتی بەیانی و ئێواران لەماوەی دوو سەعاتدا شهش بۆ ههشتی ئێوارە دەبێت.
زیاتر هاتووه، كه لە 12ى نیسانەوە دەست بە کوتان دژی سیل و هەوکردنی جگەر و ئیفلیجی مناڵان دەکرێتەوە بە دوو قۆناغ: قۆناغی یەکەم ئەو مناڵانە دەگرێتەوە کە لەپێش 20ى ئادارى ڕابردوودا لەدایکبوون و لە قۆناغی دووەمدا ئەو مناڵانە دەگرێتەوە، کە لەدوای ئەو ڕۆژەوە لەدایکبوون، بەشێوەیەک کە خێزانەکان پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکانەوە.