بەرێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان رای گەیاند، سێ تووشبووی تری كۆرۆنا لە ناوچەكەیان چاك بوونەتەوە.
19 كهس لهو سنووره چاك بوونهوه
ئەمشەو هەشتی نیسان، د.سازان ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی رای گەیاند، سێ تووشبووی تری كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و تەنیا 11 تووشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان دا ماونەتەوە.
هەروەك ئاماژەی بەوە كرد كە كۆی گشتیی ئەو تووشبووانی چاك بوونەتەوە لەو سنوورە گەیشتووەتە 19 كەس.
لە هەرێمی كوردستان 309 كەس تووشی كۆرۆنا بوون سێ لەوانە لە سنووری سلێمانی مردوون و 121 كەسیش بەوانەی ئەمشەوەوە چاك بوونەتەوە.