بەرپرسێكی ئەمەریكا: جێگیركردنی پاتریۆت پلانی میلیشیاكانی تێك دا

:: PM:09:54:09/04/2020 ‌

لە كۆتایی مانگی رابردوو ئەمەریكا چەند یەكەیەكی بەرگری ئاسمانی مووشەكی جۆری پاتریۆتی لە عێراق جێگیر كرد، بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات كە جێگیركردنی ئەو سیستمە لە عێراق، كاری كردە سەر پلانی میلیشیاكانی سەر بە ئێران كە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا دەكەنە ئامانج.
میلیشیاكان پەنا بۆ شێوازی تیمی مەرگ دەبەن
ئەو بەرپرسە گوتی، جێگیركردنی پاتریۆت دەبێتە مایەی بەرپەرچدانەوەی مووشەكی میلیشیاكان، بەڵام مەترسی ئەوان بە شێوەیەكی تر دەمێنێت، كاتێك زانیارییە تەناهییەكان بە دووری نازانن ئەو گرووپانە پەنا بۆ زیندووكردنەوەی تەكتیك و شێوازی هێرشی چەتەیی ناسراو بە "تیمی مەرگ"، یان جەنگی پاخییەكان ببەن، ئەوەیش وەك هەوڵێك بۆ لێكچوونی هێرشەكانیان لەگەڵ ئەوەی گرووپە توندڕۆكان. 

ئەو بەرپرسە ناوی بەشێك لەو گرووپانەی هێنا و گوتی، وەك كەتیبەكانی حزبوڵا و بزووتنەوەی نوجەبا و كەتیبەكانی سەید شوهەدا و هیتریش، ئەوانە هەریەكەیان بە جۆرێك بەرپرس بوون لەو هێرشانەی دەكرایە سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، ئاماژەی كرد، رێنوێنییەكانی ئێران بۆ قۆناغی دوای نەمانی قاسم سلێمانی، بریتییە لە هاندانی ئەو میلیشیایانە بۆ هاوشێوەی رەفتارەكانی حزبوڵای لبنانی و پشت بەستن بە توندوتیژی چەكداری وەك ستراتیجیەت بۆ كردنەئامانجی هێزەكانی ئەمەریكا بۆ ناچاركردنیان بۆ جێهێشتنی عێراق. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل