بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو هاوكاریكردنی كەرتی تەندروستی، له سه‌رتاى بوونى ئه‌و ڤایرۆسه له هه‌رێمى كوردستان زانكۆی سلێمانی تا ئێستا 8100 مادەی VTMی ئامادە كردووە و پێشكەشى بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كردووە.
مادەی ڤی تی ئێم، مادەیەکە بۆ پارێزگاری کردنی ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشەکان وەردەگیرێت بەکاردێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى نیسان، لە ڕاگەیەندراوێكی زانكۆی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه هاتووە، لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ ئامادەکردنی مادەی VTM زانکۆی سلێمانی تا ئێسته توانیویەتی 8700 سامپڵی ئامادەکراو لەماددەی ڤی تی ئێم پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بکات ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕی سێ هه‌زار دانەی تر لەو سامپڵەمان گەیاندە تەندروستی سلێمانی.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "دوای ئەو هەوڵە زۆرانەی زانکۆی سلێمانی دای بۆ ئامادەکردنی VTM بەجۆرێک کە ڕۆژی 27ی ئاداردا 5700 سامپڵی ئامادەکراو لە ماده‌ی ڤی تی ئێم و ڕۆژی چواری نیسان 600 سامپڵی تر‌ى ئامادەکراو لە مادەی VTM و ڕۆژی پێنجشەم نۆى نیسان سێ هەزار دانەی ترمان پێشکەشی تەندروستی سلێمانی کرد، بەوەش بڕەکە گەیشتە 8700 سامپڵی ئامادەکراو کە تا ئێستا رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیمان کردووە، کە مادەیەکی پێویست و گرنگە لە دیاریکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
مادەی ڤی تی ئێم، مادەیەکە بۆ پارێزگاری کردنی ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشەکان وەردەگیرێت بەکاردێت، یه‌كێكه له سیستمه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سامپڵی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی هاوشێوه‌ی كۆرۆنان، ناوه‌كه‌ی به‌واتای "ناوه‌ندی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس" دێت له ڕێی به‌كارهێنانی چه‌ند ده‌رمانێكه‌وه یارمه‌تی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات بۆ پشكنین، به‌ڵام ڕێگریده‌كات له زۆربوونی.
ئامانج له سیستمی ڤی تی ئێم كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتن و پارێزگاریكردنه له نموونه‌ی وه‌رگیراوی نه‌خۆشه‌كان به شێوه‌یه‌كی كاتی و له كاربۆهایدرات و پێپتۆنه‌كان و پێكهاته‌ی خۆراكی پێكدێت جگه له‌و مادانه‌ی كاریگه‌رن بۆ گه‌شه‌كردن.