زانكۆی كاسۆلیكی هه‌ولێر سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكرد و بڕیاره ئیتر له ڕێی ئۆنلاین و ئینته‌رنێته‌وه درێژه به خوێندنی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆكه بدات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه دێ، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا جووڵه‌ی هاتوچۆی له كوردستان و جیهان وه‌ستاندووه و زۆربه‌ی زانكۆ و قوتابخانه‌كانیش خه‌ریكن سیسته‌می خوێندن ده‌كه‌نه ئۆنلاین.
به‌شار وه‌رده دامه‌زرێنه‌ری زانكۆكه و سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئیبارشیه‌ی هه‌ولێری كلدانیی كاسۆلیكی له تویتێكدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه و داوایشی له خوێندكاران و فێرخوازان كرد، كه پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و گرنگی به خۆپارێزی بده‌ن و له خوێندنیش به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌رده‌وام بن.
د.سه‌باح ئه‌لمالح سه‌رۆكی زانكۆی كاسۆلیكی له هه‌ولێر له‌وباره‌وه گوتی، هه‌موو ئاماده‌كارییه ته‌كنیكیییه‌كانیان بۆ درێژه‌دان به خوێندن به سیسته‌می ئۆنلاین ته‌واو كردووه و له ڕێی مینبه‌ری خوێندنی ئه‌لیكترۆنی Moodle كه ژینگه‌یه‌كی گریمانه‌یی بۆ فێرخوازانی زانكۆكه‌مان ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ده‌ین.
به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پرۆسه‌ی خوێندن به ئۆنلاین ده‌كه‌ن
زیاتر گوتی، زانكۆی كاسۆلیكی له هه‌ولێر، سووره له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كان و خۆپارێزی خوێندكاران و هاووڵاتییان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا گرنگی به داهاتووی زانستی و ساڵی خوێندنی قوتابییانیشی ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه به‌م سیسته‌مه پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆ به‌رده‌وامی ده‌بێ و هیچ گرفتێك دروست نابێ و پرۆسه‌كه به ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت.
مالح دووپاتی كرده‌وه، كه زانكۆی كاسۆلیكی له هه‌ولێر، یه‌كه‌مین زانكۆیه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكردووه و ئاماده‌یه بۆ ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین، به پشتبه‌ستن به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.