له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌ی به‌رده‌وامی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی جیهان و زۆربوونی ڕێژه‌ی تووشبووان و مردووان، خواستی وڵاتان له‌سه‌ر ماسك و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد زۆر زیادی كردووه و خه‌ریكه له هه‌موو شتێك به‌ها و نرخیان زیاتر ده‌بێت، زۆرترین خواستیشیان له‌سه‌ره، بگره وڵاتان به‌رده‌وام نرخی زیاتر له دژی یه‌كتر له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه داده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مافی ئه‌وان، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمپانیاكان زۆر به ئارامی گرێبه‌ست ده‌كه‌ن و هه‌میشه چاوه‌ڕێی زۆرترین نرخ ده‌كه‌ن.
پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌وه‌ی له جیهان بایه‌خ و خواستی له‌سه‌ر بوو، چه‌ك و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كان بوون، وه‌كو كۆمپیوته‌ر و لاپ‌تۆپ و مۆبایله زیره‌كه‌كان، ساڵانه حكوومه‌ته‌كان بایی سه‌دان ملیار دۆلار چه‌ك ده‌كڕن و خه‌ڵكی ئاساییش به ملیاران دۆلار پاره به ڤێرژنی نوێی لاپ‌تۆپ و مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كان ده‌درا، به‌ڵام ئێسته ئه‌م پیشه‌سازییانه به ته‌واوی ڕووی له پاشه‌كشه‌یه و هه‌مووان سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئامێر و كاڵاكانی خۆپارێزییه له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئێسته له جیهان زۆرێك له‌و كارگه زه‌به‌لاحانه‌ی پێشتر كاڵای تریان به‌رهه‌م ده‌هێنا، خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی ماسك و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردن، له ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانی تره‌مپ هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای فۆرد بۆ ئۆتۆمبێل و جه‌نه‌رال مۆتۆرز بۆ دروستكردنی بزوێنه‌ره‌كان خه‌ریكی دروستكردنی
ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردن، له ئه‌ڵمانیا كۆمپانیای بی ئێم ڤێ و زۆرترین كارگه و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كاڵایانه‌ن، چونكه له‌وه دڵنیان كه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه پێشتر ئه‌وان خه‌ریكی دروستكردنی بوون، ئێسته هیچ بایه‌خێكی نییه و كه‌س پاره‌ی لێ خه‌رج ناكات و بگره به دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی زۆرترین زیانیش ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه سیاسه‌تی كاركردنی خۆیان به ته‌واوی گۆڕیوه، بۆ ئه‌و به‌روبوومانه‌ی كه ئێسته زۆرترین خواستیان له دنیا له سه‌ره، كه ئه‌ویش خۆی له ماسكی خۆپارێزی و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و جلوبه‌رگی پزیشكی دژه ڤایرۆس و ده‌سته‌وانه ده‌بینێته‌وه، كه به یه‌كجاری له بازاڕه‌كانی دنیا نه‌ماون و خواستی كڕینیشیان به ڕێژه‌ی 500% زیادی كردووه.
زۆربه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی تر به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان واز لێ هێناوه و خه‌ریكی دروستكردنی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردن
ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی به هۆی كۆڤید19ه‌وه به رۆكی دنیای كردووه، وای كرد هه‌مووان زیاتر بیر بكه‌نه‌وه و ئه‌و پاره و سامانه‌ی هه‌یانه له‌و كاڵایانه خه‌رجی بكه‌ن، كه ژیانیان ده‌پارێزێ، واته به ته‌واوی سروشت و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی له‌باره‌ی كڕین و فرۆشتنه‌وه گۆڕیوه، له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كی زۆری پێویست بوو، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كانی بۆ ئه‌و ئامێره، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له كۆمپانیاكان كرد، ده‌ست به دروستكردنی بكه‌ن و وڵاتانی جیهانیش به به‌رده‌وامی خه‌ریكی واژووكردنی ده‌سته‌واره‌ن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان بۆ كڕینی ملیۆنان دانه له‌و ئامێره، كاتێك كه‌سانی به ته‌مه‌ن و به‌رگری لاواز تووشی كۆرۆنا ده‌بن، دۆخی ته‌ندروستیان تێك ده‌چێ و سیسته‌می هه‌ناسه‌دانیان ناڕێك ده‌بێ و تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا بهێلرێنه‌وه، پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده، ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێكیش ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و ئامێره‌ی نه‌بێت، مه‌ترسی هه‌یه زۆرترین ڕێژه‌ی مردووانی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه لێ تۆمار بكرێت.
هه‌رچه‌نده سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نیا 15%ی تووشبووانی كۆرۆنا پێویستیان به مانه‌وه له نه‌خۆشخانه هه‌یه و له‌و ڕێژه‌یه‌یش ته‌نیا 4%یان پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا وڵاتان به فره‌وانی خه‌ریكی كڕینی ئه‌و ئامێره‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به نموونه وه‌ربگرین، كه ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له 360 ملیۆن كه‌سه، سه‌رجه‌می ئه‌و خه‌ڵكه تووشی كۆرۆنا بن و 4%ی پێویستیان به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌بێ، ئه‌وا پێویسته ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 15 ملیۆن ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردنی هه‌بێت، كه ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆره و هیچ وڵاتێك پێشبینی په‌تایه‌كی له‌مجۆره‌ی نه‌كردووه، تا ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد له زووه‌وه بكڕێت.
نرخی ئامێرێك گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی
له وڵاتێكی وه‌كو فڕه‌نسا كه حه‌وت هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا پێویستیان به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه، به‌ڵام له كۆی وڵاته‌كه ته‌نیا پێنج هه‌زار ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكردووه وڵاته‌كه ناچار بێ، به‌شێك له‌و تووشبووانه‌ی كه دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیای بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بخرێنه ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و به زیندوویی بهێلرێنه‌وه.
پێشتر له ئیتاڵیا كۆمپانیای سیاری مانگانه 160 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردنی به‌رهه‌م ده‌هێنا، زۆرینه‌یشی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته مانگانه 500 دانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت و حكوومه‌تیش ڕێ نادات به وڵاتانی تری بفرۆشێته‌وه، كۆمپانیای فیاتی ئیتاڵیش بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی حكوومه‌ت ده‌ست به دروستكردنی ئه‌و ئامێره ده‌كات.
پێشتر نرخی هه‌ر ئامێرێكی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، به‌ڵام ئێسته نرخه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتره، هه‌رچه‌نده كۆمپانیای جه‌نه‌رال مۆتۆرزی ئه‌مه‌ریكی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی واژووكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی 30 هه‌زار له‌و ئامێرانه به‌رهه‌م بهێنێ و ته‌نیا نرخی تێچوونه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه كه ده‌كاته 16 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دایش به چڕی ده‌ستیان به دروستكردنی زیاتری ئه‌و ئامێره كردووه و ئه‌وه‌یشی كه ئێسته وڵاتان ده‌یكڕن، زۆرینه‌ی له چینه‌وه‌یه كه به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێ، زۆرترین قازانج له كاڵا پزیشكییه‌كان بكات، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهانه‌وه.