سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق گیراوه، كه پێشتر به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی له ڕیزه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه هه‌بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز"ی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای نه‌ینه‌وا توانیان یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بگرن، كه پێشتر به‌رپرس بووه له به سه‌ربازكردنی خه‌ڵك بۆ ڕیزی ڕێكخراوه‌كه و هاوكات ده‌ستی له كوشتنی ده‌یان هاووڵاتی و له سێداره‌دانیان هه‌بووه، جیا له‌وه‌یش پلاندانه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری هێرشكردنه سه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق بووه، له دوای ئه‌وه‌ی كه پارێزگاكه له تیرۆریستان پاككرایه‌وه.
به‌رپرسی به سه‌ربازكردنی خه‌ڵك بووه و ده‌ستی له كوشتنی ده‌یان كه‌س هه‌بووه
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی داوه، كه هه‌ڵمه‌تی گرتنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه به پشتبه‌ستن بووه به زانیاری وردی هه‌واڵگری، هێزه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی لێی ماوه‌ته‌وه و به فه‌رمانی دادوه‌ریش گیراوه و ده‌خرێته گرتووخانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و پاشان دادگا بڕیاری سزادانی ده‌دات.
مووسڵ به پایته‌ختی داعش داده‌نرا له عێراق، دوای ئه‌وه‌ی له حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 هێزه‌كانی عێراق به ته‌واوی هه‌ره‌سیان هێنا و شاره‌كه‌یان ڕاده‌ستی تیرۆریستان كرد، هه‌رچه‌نده له ناوه‌ڕاستی 2017 شاره‌كه به پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕزگاركرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش شانه نووستووه‌كانی داعش له‌و پارێزگایه چالاكن و ماوه ماوه كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.