پاش ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و تاوتوێ هه‌نگاوه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایان له هه‌رێمی كوردستان كرد، هاوكات دووپاتیان له هه‌ماهه‌نگی دوو لایه‌نه و پرسی گه‌ڕاوه‌كانی عێراقی له ده‌ره‌وه كرده‌وه.
نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه جێگیری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به یاوه‌ری جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق و بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌گه‌ڵ د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و چه‌ند به‌رپرسێكی تری هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه شانده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی چه‌ند شوێنێكی كه‌ره‌نتینه‌كردنی گومانلێكراوانیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، له‌وانه نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری و تاقیگه‌ی ناوه‌ندی پشكنینه‌كان و هۆتێلێكی تایبه‌ت به پێشوازی له‌و عێراقییانه‌ی كه له ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه، دوا پێشڤه‌چوون و زانیارییه‌كانیش له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی پاراستنی ته‌واوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.
دووپات له هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كرایه‌وه
ئاماژه دراوه، دواتر
كه‌عبی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شانه‌ی ته‌نگژه‌كانی له كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێ دۆخی ته‌ندروستی و دارایی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و هه‌ولێر به تایبه‌تی كراوه و دووپاتیشی له گرنگی كاری هاوبه‌شی نێوان حكوومه‌تی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێویستییه گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌مووان هاوڕابوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی ته‌واو و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرالی و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رزترین ئاست، تا بتوانن ڕێ له ڤایرۆسه‌كه بگرن و كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن و هاووڵاتییانی عێراق به پارێزراوی و ته‌ندروستی بمێننه‌وه.