حکوومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی به‌په‌له‌ى بڵاو كرده‌وه‌

:: PM:08:59:17/04/2020 ‌
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگۆی جیاوازیکردن لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ئاشكراى كردووه‌، كه‌ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبێ جیاوازیی خەرجی بۆ هەموو یەکە کارگێڕییەکان و پارێزگاکان خەرج کردووە.

لە ڕوونکردنەوەکەی حکوومەت هاتووە، وەزیرەکانی لایەنە بەشدارەکانی ناو حکوومەت باش ئاگاداری ئەوەن کە ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە. بەڵکو مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە ڕۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونییەوە ڕێنمایی حکوومەتی کردووە کە ئامانج و ئاراستەی سەرەکی کارکردنیان ئەوە بێت کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەن بە بێ جیاوازی.

وەزیرەکانی لایەنە بەشدارەکانی ناو حکوومەت باش ئاگاداری ئەوەن کە ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە
شايه‌نى باسه‌ ژمارە و داتای پارە خەرجکراوەکانی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە بەمجۆرەی خوارەوەیە:

1. (8,040,162,100) دینار لە داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ دام ودەزگاکانی تەندروستی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆییەکان خەرجکراوە.

2. (4,400,000,000) دینار لە داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری پارێزگاکان خەرجکراوە.

3. (1,450,000,000) دینار لە داهاتی هەرێم بۆ وەزارەتی ناوخۆ و پێداویستییەکانی پۆلیس خەرجکراوە.

4. (3,500,000,000) دینار لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی عێراقەوە هاتووە، یەک ملیار دینار بۆ هەر یەک لە بەرێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و (500) پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ بەرێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خەرجکراوە.

کۆی گشتی پارەی خەرجکراو لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان (بەو پارەیەی لە حکوومەتی فیدراڵی عێراقیشەوە هاتووە)  بۆ هەر دوو مانگی ئادار و نیسان بریتیە لە:(17,390,162,100) دینار. 

*سلێمانی و هەڵەبجە: 

کۆی ئەو پارەیەی بۆ هەر دوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خەرجکراوە بریتییە لە: 

(7,596,258,393) دینار.

*هەولێر و دهۆک:

ئەو  بڕەی بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک خەرجکراوە بریتییە لە:

(9,793,903,707) دینار.

ئەو خەرجییە زیادانەی هەولێر و دهۆک بە هۆی ئەوە بووە کە ڕێژەیەکی زۆری هاووڵاتییانی هەرێم بە ڕێی فڕۆکه‌خانەی هەولێر و لە ڕێی ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕاونەتەوە بە تایبەت لە وڵاتی تورکیاوە و لە دهۆک و هەولێر کەرەنتینە کراون کە دانیشتووی گشت پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوون.


وشە - محەمەد میران