بۆ چاره‌سه‌ركردنی داوای شوفێران و نه‌هێشتنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له مه‌رزی سه‌یرانبه‌ند وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كرد و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوویش دوای نزیكه‌ی 60 ڕۆژ له داخستنی مه‌رزه‌كه جارێكی تر به ڕووی جموجۆڵی بازرگانی بكریته‌وه.
زانا ڕه‌حمان قایمقامی شارۆكه‌ی پێنجوێن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم و سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی سه‌ردانی شارۆكه‌كه‌یان كردین و له دیدارێكیش گفتوگۆمان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی مه‌رزی سه‌یرانبه‌ند كرد.
ئاماژه‌ی دا، دواتر هه‌مووان سه‌ردانی مه‌رزی سه‌یرانبه‌ندمان كرد و وه‌زیری دارایی له نزیكه‌وه ڕێكاره كارگێڕی و ته‌ندروستییه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن ژووری ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پێنجوێن گیراوه‌ته‌به‌ر.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له به‌رانبه‌ر ناڕه‌زایی زۆری شوفێرانی مه‌رزه‌كه، به‌هۆی داخستنی مه‌رزی سه‌یرانبه‌ند، پاش 56 ڕۆژ له داخستنی، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌رزه‌كه به ڕووی جموجۆڵی بازرگانی بكرێته‌وه.
دوای 56 ڕۆژ له داخستنی هه‌فته‌ی داهاتوو جووڵه‌ی بازرگانی له‌و مه‌رزه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
دوێنێ پێنجشه‌م شوفێرانی مه‌رزه‌كه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا و 300 شوفێری ناوچه‌كه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانییه له‌و مه‌رزه سنوورییه، بۆیه به كردنه‌وه‌ی داواكانیان دێته دی و خه‌ریكی دابینكردنی بژێوییه‌كانی ژیانیان ده‌بنه‌وه.
مه‌رزی سه‌یرانبه‌ند ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی گه‌رمكی سه‌ر به پێنجوێن و 35 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی پێنجوێن دووره و له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری بانه و پێش ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڕێوشوێنه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌رزه‌كه دابخرێ، ڕۆژانه به ده‌یان بارهه‌ڵگری پڕ له كه‌لوپه‌لی خۆراك و پێویستی تری لێ ده‌هێنرایه ناوه‌وه‌ی كوردستان.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنی.