شه‌وی ڕابردوو پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی دزێك چووه‌ته سه‌ر ماڵێكی شارۆكه‌ی كفری و پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ماڵه‌كه‌یش به‌ئاگاهاتووه و دزه‌كه‌ی بینیوه، ده‌سبه‌جێ جه‌ڵته لێی داوه و گیانی له ده‌ستداوه.
موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، خاوه‌ن ماڵه‌كه له خه‌و هه‌ستاوه و دزه‌كه‌ی بینیووه، بۆیه له ترسان تووشی جه‌ڵته بووه و هه‌ر له‌و چركه‌ساته‌یش گیانی له ده‌ستداوه.
زیاتر گوتی، دزه‌كه‌ی چووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و پیاوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی كفرییه‌وه گیراوه، ئه‌مه‌یش به فه‌رمانی دادوه‌ر و به پشه‌تبه‌ستن به ماده‌ی 443 و 405ی یاسای سزادانی عێراق بووه.
یه‌كه‌م حاڵه‌ته له ناوچه‌كه تۆمار كرا بێ، كه كه‌سێك له ترسی دز گیان له ده‌ست بدات
نووری حه‌سه‌ن ناسیاوێكی ئه‌و پیاوه‌ی گیانی له ده‌ستداوه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، قوربانییه‌كه ناوی "ك.خ"ه و ته‌مه‌نی 70 ساڵه، ئه‌و كه‌سه‌ی هاتووه‌ته ناو ماڵه‌كه‌ی و خه‌ریكی دزیكردن بووه، كورده و خه‌ڵكی كفرییه، ڕووداوه‌كه‌یش به دیارییكراوی له سه‌عات پێنجی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕووی داوه.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونی "وشه" مردنی ئه‌و كه‌سه به‌هۆی بینینی دز له ماڵه‌كه‌ی، به‌هۆی ترسی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تووشی خاوه‌ن ماڵه‌كه بووه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌كه كه كه‌سێك له ترسی بینینی دز له ناوچه‌كه گیان له ده‌ست بدات.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.