كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا باس له به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ ده‌توانێ كارى بۆ بكات، به‌ڵام پێشتر ده‌بێت یاساى هه‌ڵبژاردن ته‌واو بكرێت و پاره‌ى بۆ ته‌رخان بكرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى نیسان له لایه‌ن
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كرێت و كه‌موكوڕییه‌كانى دیار ده‌كرێت.
كۆمسیۆن: پێویستمان به ته‌واوكردنى یاساى هه‌ڵبژاردن و بودجه‌یه
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كۆمسیۆن به ته‌واوى كۆششه‌كانى كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان به‌گوێره‌ى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌مه پێویستى به چه‌ند شتێك هه‌یه
له‌وانه كۆمسیۆنى باسى له‌وه كردووه چاوه‌ڕوانى ته‌واوبوونى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پاشبه‌نده‌كانى ئه‌و یاسایه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن دیار بكرێت له‌گه‌ڵ ژماره‌ى كورسییه‌كانى هه‌ر بازنه‌یه‌ك، جیا له‌مه‌یش كۆمسیۆن داواى ته‌رخانكردنى بودجه‌یه‌ك ده‌كات بۆ كاره‌كانى.
له مانگى ئایارى ساڵى 2018 دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له عێراق به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام به‌هۆى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2019، حكوومه‌ت شكستى هێنا و له‌سه‌ر داواى خۆپێشانده‌ران هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كرێت. ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانى حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى.