تاقمەكەی یەكێتی قەرزی خاوەن پاسەکانی سلێمانی ناداتەوە

:: AM:11:20:19/04/2020 ‌
ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن پاسەكانی سلێمانی گردبوونەوە و داوای ئەو پارەیە دەکەن کە لە بەرانبەر بەکارهێنانی پاسەکانیان بۆ خۆپیشاندان دەبوو پێیان بدرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی نیسان، ژمارەیەك لە شوفێران لە پێش قایمقامییەتی سلێمانی گردبوونەوە و داوای كردنەوەی ڕێی پاسەكانیان كرد، هاوكات چەندان گەندەڵی و فێڵیان كە لەو شارە كراوە بە پاسەكانی ئەوان، ئاشكرا كرد.

بەشێك لەو شوفێرانە ڕایان گەیاند، ماوەی ساڵێكە ئەو پارەیەیان پێ نەدراوە كە تاقمێكی یەكێتی پاسەكانیان بەكار دەهێنا بۆ بانگەشەی حزبی و ئەندامانی كۆمیتەیان پێ‌ دەگواستنەوە.
پاسەكانیان بەكار دەهێنا بۆ بانگەشەی حزبی و ئەندامانی كۆمیتەیان پێ‌ دەگواستنەوە

ئەو خاوەن پاسانە ئاشكرایان كرد، بەرپرس و پەرلەمانتار هەیە لە سلێمانی، یەكێك لە ئێمە 20 دەنگی پێ‌ داوە و بە نایاسایی چووەتە سەر كورسی، كەچی ئێستە وەڵاممان ناداتەوە.

باسیان لەوەش كرد، لەلایەن كەسانێكیشەوە پێمان گوتراوە گرد ببنەوە تا دژی حكوومەت قسە بكەین، بەڵام ئێمە دژی ئەو بەرپرسانەی شارەكەی خۆمانین كە پارەی ساڵی ڕابردوومان بدەنێ‌، ئەوسا داوای شتی ترمان لێ بكەن.

ماوەی چەند ڕۆژێكە لەلایەن كەسانێكەوە هانی پیشەوەران دەدرێت دژی حكوومەت خۆپیشاندان بكەن، ئەوەیش بەهۆی سەركەوتنی حكوومەت و نزیكبوونەوە لە كۆتاهێنان بە كۆرۆنا.
  



وشە - رامیار جەواد