ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى ئه‌ل پاچینۆ له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باس له به‌رده‌وامبوونى كاره‌كانى ده‌كات و ده‌ڵێ، له ته‌مه‌نى 80 ساڵیم هێشتا كارى نواندن ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى به به‌رچاوى منداڵه‌كانم باش ده‌ربكه‌وم.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ دیمانه‌یه‌كى ئه‌ل پاچینۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن په‌یامنێرێكى رۆژنامه‌كه‌وه ئه‌نجام دراوه، ئه‌ل پاچینۆ باس له‌وه ده‌كات له 25ى ئه‌م مانگه ته‌مه‌نى ده‌بێت به 80 ساڵ، به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌شدارى له نواندنى شانۆیه‌كى شكسپیر ده‌كات به ناوى "شا لیر".
ئه‌ل پاچینۆ: كتێبێك له‌سه‌ر ژیانى خۆم ده‌نووسم
ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه باس له چه‌ندان كارى تر‌ى سینه‌مایى ده‌كات كه به نیازى ئه‌نجامیان بدات، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات به نیازه كتێبێك بنووسێ له‌سه‌ر ژیانى تایبه‌تى خۆى بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ى زۆر شت له‌باره‌ى ژیانى ئه‌و نازانن.
هه‌ر له دیمانه‌كه باس له چه‌ندان لایه‌نى كه‌سێتى خۆى ده‌كات له‌وانه باس له بیروڕاى سیاسى خۆى ده‌كات و ده‌ڵێ، "له رێى كاره سینه‌ماییه‌كانم بیروڕاى سیاسى خۆم ده‌رده‌بڕم". باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌وكاته‌ى قوتابی بووه، مامۆستاكه‌ى ئامۆژگارى كردووه، له‌وه‌ى ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كانى ژیان بگونجێت.
ئه‌ل پاچینۆ قسه له‌سه‌ر منداڵه‌كانى ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ردوو كچ و كوڕه‌كه‌ى به‌شدارى له سینه‌ما ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی گه‌یشتن به ته‌مه‌نى 80 ساڵى ئه‌ل پاچینۆ ده‌ڵێ، "نه‌مده‌ویست به‌م بارودۆخه بگه‌م، به‌ڵام ئه‌وه گه‌یشتم، ساڵێك به‌ر له ئێسته بیرم له‌م ته‌مه‌نه كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رسامم نه‌كات، زۆر كه‌س به بۆنه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌بم به 80 ساڵ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، به‌ڵام نازانم بۆ من چۆنه".
وه‌ك دیارییه‌ك ئه‌ل پاچینۆ بڕیارى داوه له 25ى نیسان خۆبه‌خشانه به‌شدارى له شانۆ "شا لیر" بكات كه یه‌كه‌م جار ته‌مه‌نى 20 ساڵ بووه به‌شدارى له‌م شانۆیه كردووه، بۆیه دواى تێپه‌ڕبوونى 60 ساڵ جارێكى تر ئه‌و ئه‌زموونه دووباره ده‌كاته‌وه.