سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فه‌رمانده‌یی باشووری ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری له‌باره‌ی جووڵه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی كارائیب و هه‌وڵدان بۆ دزه‌كردنه ناو ڤه‌نزوێلا ده‌دات و ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا به وردی چاودێری ئێران له ناوچه‌كه ده‌كات.
هێزی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دات له ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور، پێگه بكاته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نێته قۆناغیكی تر، به‌شێوه‌یه‌ك كه له سنووره‌كانی خۆی دوور بێت و له نزیك سنووری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێزی سه‌ربازی دابمه‌زرێنێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كارتێكی فشار به‌رانبه‌ر واشنتن به‌كاری بهێنێت.
لە باشووری ئەمەریکا تۆڕێکی مافیایی دروست کردووە بۆ بە قاچاخ بردنی مادەی هۆشبەر
كریگ فاڵه‌ڕ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فه‌رمانده‌یی باشووری ئه‌مه‌ریكا، په‌لهاویشتنی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی بۆ ڤه‌نزوێلا راگه‌یاند و له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئێرانی وه‌ك گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆر له دنیا ناو برد.
به‌ڵام ئێران له ڤه‌نزوێلا و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور چ ئامانجێكی هه‌یه؟ خالید ره‌مه‌زانی چاودێری سیاسیی و مامۆستای به‌شی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێ، ئێران دوو ئامانجی له دزه‌كردنه ناو وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور هه‌یه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئێران دروستكردنی گرووپی میلیشیاییه له ناوچه‌كانی نزیكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ئه‌و گرووپانه وه‌ك كارتێكی فشار به‌رانبه‌ر واشنتن به‌كار بهێنێت، ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌وڵیكی له‌و شێوه‌یه‌ی دا و تا ئاستیك سه‌ركه‌وتوو بوو له دروستكردنی گرووپی میلیشیایی، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه نه‌یانتوانی له‌و ئامانجه‌ی نزیك بكه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر داواكارییه‌كانی ملكه‌چ بكه‌ن.
هه‌رچه‌ند كریگ فاڵه‌ڕ له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئامانجی ئێرانی له جووڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كارائیب و ڤه‌نزوێلا به دروستكردنی گرووپی تیرۆریستی لێكدایه‌وه و ئێرانی وه‌ك گه‌وره‌ترین پاڵپشتی تیرۆر ناو برد، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایه نیازێكی تری ئێران له ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی له باشووری ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته روو.
خالید ره‌مه‌زانی ده‌ڵی، له‌دوای گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران و به‌تایبه‌ت ئه‌و سزا سه‌ربازییانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پا، دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته له‌و ئاسته‌دا نه‌ما كه بتوانێ به ته‌واوی دابینی لۆجه‌ستیكی ئه‌و میلیشیایانه بكات كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوی كردوونه‌ته‌وه.
ئێران دەیەوێ لە سنوورەکانی ئەمەریکاوە مەترسی بۆ واشنتن دروست بکات
"بۆیه ئێران به‌دوای سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی ئابووریدا ده‌گه‌ڕا كه هه‌م بتوانێ لۆجه‌ستیك بۆ هێزه‌كانی دابین بكات و هه‌میش له پشتی ئه‌و گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییانه بسووڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پابوو، بۆیه له رێی چه‌ندان كۆمپانیا و بازرگان هه‌وڵی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و سووڕانه‌وه له پشت گه‌مارۆكانی دا، به‌ڵام ئه‌وه نه‌یتوانی ئه‌و خواستانه تێر بكات كه له ئاست سه‌ره‌ڕۆییه سه‌ربازییه‌كانیه‌تی و له هه‌ندێك وڵات ئه‌و هه‌وڵانه ئاشكرا بوون و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كۆمپانیا و كه‌سایه‌تی به‌هۆیه‌وه خرانه ناو لیستی ره‌شی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مه‌ریكا". ره‌مه‌زانی وای گووت.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، دوای قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و گه‌یاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بۆ ئاستی سفر، سوپای پاسداران له جاران چڕتر ده‌ستی كرد به قاچاخی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئێسته له باشووری ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی دروستكردنی تۆڕێكی به‌رفراوان ده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر.
ئێران له رێی حزبوڵای لبنانه‌وه كه پێوه‌ندییه‌كی رژدیان له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی كارائیب هه‌یه و له‌ڕووی دارایی و په‌ناخوازه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكا مێژوویه‌كی درێژیان هه‌یه، ده‌یه‌وێ تۆڕێكی چه‌كداری له ڤه‌نزوێلا دروست بكات.
پێشتر ئێران له‌ڕێی حزبوڵاوه له ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل و پاراگوای، باندێكی مافیایی قاچاخی مرۆڤ و ماده هۆشبه‌ره‌كانی دروست كردبوو و ساڵی 2009 هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ئه‌و گرووپه مافیایه‌ی له‌قاو دا.
دوابه‌دوای ئه‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی راوێژكارێكه‌وه راپۆرتێكی 48 لاپه‌ڕه‌یی بڵاو كرده‌وه و له‌وێدا هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، ئێران له‌ڕێی میلیشیاكانی حزبوڵاوه دزه‌ی كردووه‌ته كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكاوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه درابوو، ئێران تۆڕی پێوه‌ندییه‌كانی راسته‌وخۆ له ته‌نیشت ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه و هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه تاران باسكێكی خۆی "واتا حزبوڵا"ی له نیوه‌گۆی رۆژئاوای زه‌وی جێگیر كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا مانگی ئاداری 2020 له راپۆرتێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ ئاماژه‌ی دا، حزبوڵا گه‌وره‌تره له حزبێكی سیاسی یان لكی سه‌ربازی و ئه‌و حزبه له چوارچێوه‌ی تۆڕێكی مافیایی ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ك له سه‌رانسه‌ری دنیا، له‌وانه ئه‌ڵمانیایش چالاكی ده‌كات.