لە پشکنینی هەزار 265 کەس هیچیان کۆرۆنایان نەبوو

:: PM:07:04:19/04/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی کردەوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە و هەزار و 265 پشكنین بۆ كۆرۆنا لە كوردستان ئەنجام دراوە.
 
ئەمڕۆ یەكشەم 19ی نیسان، وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاندووە، ئێستە تەنیا هەزار و 673  هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە لە 32 شوێنی جیاواز.

لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو هەزار و 265 پشكنین ئەنجام دراوە
وەزارەتی تەندروستی روونی كردووەتەوە كە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو هەزار و 265 پشكنین ئەنجام دراوە لە سەرانسەری كوردستان.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 337 تووشبوو، لەنێویاندا چوار مردن هەیە و 267 نەخۆش چاك بووەتەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم