قۆناغێكی تری ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان له هه‌ولێر نزیك ده‌بێته‌وه، ئێسته بازگه‌كان كه‌م كراونه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆیش ترافیك لایته‌كان هه‌ڵكران، ئه‌وه‌یش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هاتوچۆ و ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان.
هه‌ولێر یه‌كێك بوو له‌و شارانه‌ی كه ژماره‌یه‌ك تووشبووی كۆرۆنای تێدا تۆمار كرا، به‌ڵام دوای ئاشكرابوونی دانانی دوو پرسه تووشبووانی كۆرۆنا له‌و شاره زیاتر بوو تا ئاستێكی مه‌ترسیدار، به‌ڵام جێبه‌جێ كردن رێوشوێنه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه ئاماره‌كه‌ی هێنایه خواره‌وه.
زیاتر له حه‌وت رۆژه هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا تۆمار نه‌كراوه
له شاری هه‌ولێر سێ ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا راگه‌یه‌نران، ئێسته ره‌وشه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر یه‌كێك له‌سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا داده‌خرێ. ئه‌و هه‌واڵه بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر دڵخۆشكه‌ره كاتێك ده‌بینن له لووتكه‌ی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرنا گه‌یشته ئاستێك كه سه‌نته‌ره‌كان دابخرێ.
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر دوایین رێنوێنیی خۆیان دوێنی بڵاو كرده‌وه كه كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی پیشه‌سازی و چه‌ند شوێنێكی تر بوون.
د.دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، ئاماره‌كانی چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر له هه‌ڵكشانه، ئێسته بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ناوه‌ندێكی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا داخرێ، چونكه كارمان پێی نه‌ماوه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ته‌نیا له هه‌ولێر، 125 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه كه ئه‌وه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ولێر روونی كرده‌وه، زیاتر له حه‌وت رۆژه هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا تۆمار نه‌كراوه، ئه‌وه‌یش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ راگه‌یاندنی كۆنترۆڵی كۆرۆنا له كوردستان.
ئێسته خه‌ڵكی هه‌ولێر چاوه‌ڕێی ئاسایبوونه‌وه‌ی زیاتری ره‌وشی ژیانن له شاره‌كه‌دا، كاسبكاران و دوكانداره‌كانی بازاڕ سه‌رباری ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان، به‌ڵام هێشتا پێیان وایه پێویسته رێنوێنی حكوومه‌ت بۆ ئاسایبوونه‌وه‌ی ژیان جێبه‌جێ بكرێ، چونكه ئه‌وه‌ی تا ئێسته هه‌رێمی كوردستانی به پارێزراوی هێشتووه‌ته‌وه، ئه‌و ڕێنوێنییه تۆكمانه بوو كه حكوومه‌ت له ماوه‌ی ڕابردوودا گرتییه به‌ر.
هاوسه‌ر عه‌لی دووكاندارێكی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێره و بۆ "وشه" گوتی، راسته مانگێك زیاتره كه كاسبی وه‌ستاوه و بازاڕه‌كان داخراون، به‌ڵام پێمان وایه پێویسته هه‌ندێك له دووكانه‌كان بكرێنه‌وه و بگه‌رێینه‌وه سه‌ر كاسبی خۆمان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، سه‌رباری كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان كه پێویسته، پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆش رێنوێنی ده‌ربكه‌ن و له‌ژێر رێنوێنییه‌كان بكرێنه‌وه و چاودێری بكرێن.
هاوكات ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ترافیك لایته‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایتیی هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه بۆ شۆفێران داگیرسانه‌وه و داواش له شۆفێران ده‌كرێت، خۆیان بۆ هه‌واڵه خۆشه‌كه ئاماده بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێ، موژده ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێری پایته‌خت كه ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی تر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان له پارێزگاكه ده‌ستی پێ كرد به داگیرساندنه‌وه‌ی ترافیك لایته‌كان له پاش كوژاندنه‌وه‌یان بۆماوه‌ی مانگێك و حه‌وت رۆژ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی نزیك بووه‌ته‌وه و خۆتان بۆ هه‌واڵه خۆشه‌كه ئاماده بكه‌ن.
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر رایان گه‌یاندووه، كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوو چه‌ند بڕیارێكی تر بۆ كردنه‌وه‌ی بازاڕ و چێشخانه‌كان ده‌ده‌ن و قۆناغێكی تری ژیانی خه‌ڵك ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا جارێكی تر كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر قۆناغێكی تری ئاسایبوونه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك ده‌دات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هه‌ست به ره‌وشی خه‌ڵك ده‌كه‌ین و پێویسته كاسبكاران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان له‌ژێر رێنوێنی ته‌ندروستی و پاراستنی ته‌ندروستی گشتیی.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرنا له كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی خسته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كوردستان پارێزراوبن و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان چه‌ندان جار دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ته‌ندروستی هاووڵاتییانی كوردستان پێش هه‌موو شتێكه له ژێر ئه‌و رێنوێنییه‌شدا سه‌رجه‌م ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان كه‌وتنه خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی كوردستان.
كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان 337 كه‌سه 270 كه‌س له وانه چاكبوونه‌ته‌وه و چوار كه‌س مردوون.