كۆرۆنا.. توركیا بووە سێیەم سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا

:: PM:11:04:19/04/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا زۆر خێرایە، دوای ئەوەی دوێنێ لە رووی زۆری ژمارەی قوربانیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش ئێران كەوتەوە، ئەمڕۆ توركیا پێش چین كەوتەوە و دوای ئەمەریكا و ئەوروپا، بووە سێیەمین سەرچاوەی نەخۆشییەكە لە جیهان.
توركیا لە وەرگرتنی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی سست بووە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم فهرتین كۆكا، وەزیری تەندروستی توركیا زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە لە وڵاتەكەی بۆ 86306 حاڵەت راگەیاند، بەوەیش توركیا بووە یەكەم سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە پێش ئێران و چین كەوتەوە و لە دوای ئەمەریكا و ئەوروپا دێت. 

توركیا لە پلەی حەوتەم دێت لە رووی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە دوای هەریەك لە ئەمەریكا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا، جەواد غۆك، نووسەری توركی دەڵێت، هۆكاری ئەو ژمارەی زۆرەی تووشبوون كە رۆژانە تۆمار دەكرێت، دواكەوتنی وەرگرتنی رێوشوێنی پێویستە لەلایەن حكوومەتەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە، كاتێك رۆژانە 4-5 هەزار تووشبووی نوێ تۆمار دەكرێت، ئەگەرچی رێژەی مردن كەمە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل