هۆكاری زیاتر تووشبوونی پیاوان بە كۆرۆنا

:: PM:11:26:19/04/2020 ‌

لە ماوەی چەند مانگی رابردوو ڤایرۆسی كۆرۆنا تەواوی مرۆڤایەتی هەراسان كردووە و زیاتر لە دوو ملیۆن و 395 هەزار كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونەتەوە، بەڵام تبَبینی كراوە كە ژمارەی تووشبوونی پیاوان زیاترە، توێژینەوەیەكی نوێ هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
ژنان كەمتر تووشی دەبن و زووتر لێی چاكدەبنەوە
توێژینەوەكە لەلایەن توێژەران لە نیویۆرك لە ئەمەریكا و مۆمبای هیندستان ئامادە كراوە و دەری خست كە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەندێكجار لە گون خۆی حەشار دەدات، بەتایبەتی كاتێك لەلایەن سیستمی بەرگری لەشەوە هێرشی دەكرێتە سەر، ئەوكاتەی ڤایرۆسەكە بە پڕۆتینی " ACE2" و ئەنزیمی ئەنگیۆتتسین كە لەوێ هەیە، دەلكێت، كەچی ئەوانە بە رێژەیەكی كەم لە هێلكەدانی ژندا هەن. 

توێژینەوەكە دەری خست كە پیاوانی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك دەبنەوە، پێویستیان بە كاتێكی زیاترە بە ژنان بۆ رزگاربوون لەو ڤایرۆسە، واتە لەشی ژن پێویستی بە چوار رۆژ هەیە بۆ رزگاربوون لەو پەتایە، لەوكاتەی لەشی پیاو پێویستی بە شەش رۆژە، بەلایەنی كەم، وەك راپۆرتێكی "دەیلی میڵ"، بڵاوی كردەوە.

پێشتر جاتین كلایتۆن، بەڕێوەبەری نووسینگەی توێژینەوە لەبارەی تەندروستی ژن، دووپاتی كردبووەوە كە شتێك لە سیستمی بەرگری ژندا هەیە وا دەكات بەرگری باشتر بێت بۆ تووشبوون بەو ڤایرۆسە و وەڵامدانەوەی بەرگریان زیاتر بێت، رەنگە ئەوەیش پێوەست بێت بە هۆڕمۆنی ئەسترۆجینەوە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل