دره‌نگانی شه‌و چه‌كدارانی داعش له دوو هێرشی هاوئاهه‌نگدا په‌لاماری دوو ناوچه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك و دیاله‌یان دا و له ئه‌نجامی هێرشه‌كانیش پێنج قوربانی له ڕیزی هێزه‌كانی عێراق كه‌وته‌وه و دوو چه‌كداری داعش‌یش كوژران.
سه‌رچاوه‌كان به پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز"یان ڕاگه‌یاند، كه دره‌نگانی شه‌وی یه‌كشه‌م له‌سه‌ر دووشه‌م، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوپای عێراق له ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی به‌نی سه‌عد /18 كیلۆمه‌تر باشووری ڕۆژئاوای باقووبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله/ له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌یش پێنج كوژراو و بریندار له ڕیزه‌كانی سوپای عێراق كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونی كرده‌وه، كه هێرشه‌كه به دیارییكراوی بۆ سه‌ر گوندی مه‌حبووبییه‌ی پێنج كیلۆمه‌تر باشووری شاره‌دێی به‌نی سه‌عد بووه و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی عێراق ڕووی داوه و به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له سه‌ر ڕێیه‌كان، چه‌كداران ڕێگریان له گه‌یشتنی هێزی پشتیوانی بۆ بازگه‌كه كردووه.
پێنج كوژراو و بریندار له ڕیزه‌كانی سوپای عێراق هه‌یه
له‌لایه‌كی تره‌وه، چه‌كدارانی
داعش هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی فیدرالی عێراق له باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركووك، دواتر هێزی پشتیوانی به فریای ئه‌و هێزانه كه‌وتوون و كه سه‌ر به لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدرالی بوون و توانیان هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستان به ته‌واوی تێك بشكێنن و دوو له چه‌كداره‌كانیشیان لێ كوشتوون.
ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه جموجۆڵه‌كانی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به به‌رده‌وامی ڕووی له زیادبوونه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هۆشداری ده‌درێ له‌وه‌ی كه تیرۆریستان سه‌رقاڵی حكوومه‌ت به په‌تای كۆرۆنا بقۆزنه‌وه و خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروست بكه‌نه‌وه.