رووسیا تووشی كورتهێنانی بودجه ده‌بێت، له كاتێكدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌مساڵ هیچ كورتهێنانێك روو نه‌دات.
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای رووسیا له دیمانه‌ی رۆژنامه‌ی ئیزۆستیا كه له مۆسكۆی پایته‌خت چاپ ده‌كرێت، پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه بودجه‌ی ساڵی 2020ی رووسیا، له‌گه‌ڵ كورتهێنانی پێنج تریلیۆن و 600 ملیار رۆبڵ به‌ره‌وڕوو بێت كه ده‌كاته ٧٥ ملیار دۆلار.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و قه‌باره زۆره‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی رووسیا بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه. بودجه‌ی رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كورتهێنان نه‌بێت، پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وت، لانی كه‌م به 43 دۆلار بفرۆشرێت، به‌ڵام ئێسته له خوارووی 26 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
له بودجه‌ی ئه‌مساڵی رووسیا كۆی خه‌رجییه‌كان نزیكه‌ی 21 تریلیۆن رۆبڵ ده‌ستنیشان كراوه
له بودجه‌ی ئه‌مساڵی رووسیا كۆی خه‌رجییه‌كان نزیكه‌ی 21 تریلیۆن رۆبڵ ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ داهات له سه‌رووی 15 تریلیۆن رۆبڵ بێت.
له كاتی په‌سندكردنی بودجه‌ی رووسیا، كرێملین چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو به پێچه‌وانه نه‌ك تووشی كورتهێنانی بودجه نه‌بن، به‌ڵكو داهاتی زیاده‌شیان بۆ بمێنێته‌وه و سه‌رووی 900 ملیار رۆبڵ زیاد بكات.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، به‌رپرسه‌كه‌ی رووسیا گوتوویه‌تی حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه كار ده‌كات، دووباره بودجه هه‌موار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك هاوسه‌نگی له خه‌رجییه‌كان بێنێته كایه‌وه.