له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوو گۆی زه‌وی چاره‌كێكی مێرووله‌كانی له ده‌ستداوه، كه سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ر ورده‌كان به مێرووله‌كان داده‌نرێن، ئه‌مه‌یش به كاره‌ساتێكی گه‌وره بۆ سه‌ر زه‌وی له‌لایه‌ن زانایانه‌وه لێك ده‌درێته‌وه، چونكه مه‌ترسی هه‌یه ڕووه‌ك و خۆراك به ته‌واوی كه‌م ببن.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له‌لایه‌ن گۆڤاری "ساینس" بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه بۆ هه‌ر ساڵێك زه‌وی به ڕێژه‌ی 1% زینده‌وه‌ره‌كان له ده‌ست ده‌دات، له جۆری هه‌نگ و په‌پووله و كولـله و جۆره‌كانی تر، ئه‌م ڕێژه‌یه‌یش له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر به‌رزتر و نزمتر ده‌بێته‌وه.
زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مێرووله‌كان ژیان له‌سه‌ر زه‌وی به‌ره‌و كۆتایی هه‌نگاو ده‌نێت، بۆیه ئه‌مه زانایانی زۆر نیگه‌ران كردووه و به به‌رده‌وامی هۆشداری ده‌ده‌ن.
نه‌مانی مێرووله‌كان ژینگه‌ی زه‌وی له‌ناو ده‌بات و خۆراك كه‌م ده‌بێته‌وه
رۆیل ڤان زانا و پسپۆری بواری
مێرووله‌كان له سه‌نته‌ری ئه‌ڵمانی بۆ زانستی زینده‌وه‌رزانی ده‌ڵێ، كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مێرووله‌كان زۆر مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره به‌سه‌ر ژینگه و مرۆڤ دروست ببێت.
به گوته‌ی زانایان لقی مێرووله فڕیوه‌كان به تایبه‌تی، به گره‌نتی مانه‌وه‌ی سه‌وزبوونی خۆڕسكی زه‌وی داده‌نرێن، چونكه ئه‌وان ناوك و هه‌ڵاڵه‌ی گوڵ و به‌رهه‌می دره‌خته‌كان ده‌گوێزنه‌وه و له شوێنی تر فڕێی ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ڕووه‌ك و دره‌ختی تر به‌شێوه‌ی خۆڕسك گه‌شه بكه‌ن و ژینگه‌ی زه‌وی به سه‌وزی بمێنێته‌وه، به‌ڵام به كه‌مبوونه‌وه‌یان ئه‌و دیارده‌یه‌ش ڕوو له كه‌مبوون ده‌كات و زه‌وی وشك ده‌بێ و كشتوكاڵ و خۆراك به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.