وێڕای ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه و چه‌ندان تووشبووی نوێ له شاره‌كان تۆمار كراون، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ بكرێته‌وه یان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكاته‌وه.
حكوومه‌ت ڕێكاری ئاسان له ته‌واوی عێراق جێبه‌جێ ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی نیسان، دكتۆر سه‌یف موتڵه‌گ گوته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕه‌تی كرده‌وه به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌نه‌وه.
زیاتر گوتی، "حكوومه‌ت به نیازی ڕێكاری ئاسانكارییه‌كان له ته‌واوی عێراق جارێكی تر جێبه‌جێ بكاته‌وه، ئێسته به‌ئاراسته‌ی ئه‌وه ناڕۆن قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ بگرینه‌به‌ر، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و قۆناغی هه‌ڵگرتنی رێكاره‌كان ده‌ڕۆن و چه‌ندان ئاسانكاریی تر بۆ هاووڵاتییان بڵاو ده‌كرێنه‌وه."
ڕوونی كرده‌وه، "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین هاوكار و هلوئاهه‌نگمان بن، ته‌نیا ڕێیش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێینه‌وه چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م، به‌جێبه‌جێكردنی رێنوێنیی و راسپارده ته‌ندروستییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له شوێنی قه‌ره‌باڵغ".
ئاشكرای كرد، "له‌م مانگی ئاینده‌وه ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه عێراق كه به‌مه‌به‌ستی خوێندن سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردووه".
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، هه‌زار و 967 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون، 90 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، هه‌زار و 319 كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاك بوونه‌ته‌وه.