گه‌شه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی چین ته‌نیا گرفتێكی خودی چین نییه، به‌ڵكوو گرفتێكی جیهانیشه، سیسته‌می شیوعی چین له ساڵی 1979ه‌وه سیاسه‌تی یه‌ك منداڵ خستنه‌وه‌ی له وڵاته‌كه پێڕه‌و كردووه و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌ی دانیشتووانی چین گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی میلیارێك كه‌سه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌مڵاندنێكی زانستیانه بكه‌ین و بپرسین، له‌وه‌ی كه چی ڕووی ده‌دا، ئه‌گه‌ر له‌و ساڵه‌وه تا ئێسته ماڵباته چینییه‌كان به ویستی خۆیان منداڵیان بهێنایه دنیاوه؟
ئه‌و ژماره دانیشتووانه‌ی ئێسته له چین ده‌ژین چاره‌كێكی سه‌رجه‌م دانیشتووانی گۆی زه‌وی پێك ده‌هێنن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه وڵاتی چین به گشتی ته‌نیا 7%ی زه‌وی كشتوكاڵی سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر له ساڵی 1979ه‌وه سیاسه‌تی یه‌ك منداڵ خستنه‌وه پێڕه‌و نه‌كرابووایه، ئێسته ژماره‌ی دانیشتووانی چین دوو هێنده ده‌بوو، به‌ڵام نیوه‌یشیان له برسیه‌تی گیانیان له ده‌ست ده‌دا و ئه‌و چینه‌ی ئێسته به پێشكه‌وتوویی ده‌یبینن، هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا به ده‌ست په‌تای برسیه‌تی و هه‌ژارییه‌وه ده‌یناڵاند، بۆیه ئه‌م بڕیاره به پشتبه‌ستنی وردی زانایانی چینی درا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆنتڕۆڵی ژماره‌ی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، به جۆرێك هاوسه‌نگی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ توانای كشتوكاڵ و خۆراك و داهات و ئابووری چین. ئه‌م بڕیاره وایكرد كه گه‌شه‌ی ئابووری و توانای چین بۆ به‌خێوكردنی خه‌ڵك و ژماره‌ی دانیشتووانی هاوسه‌نگ بن، له‌و ساڵه‌وه زانایانیش پێشبینیان كرد، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌وا بۆ ساڵی 2000 ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ده‌گاته 1.2 ملیار كه‌س و دواجاریش پێشبینی زانایان ڕاست ده‌رچوو.
ئه‌مه وایكرد كه گه‌شه‌ی دانیشتووان له ماوه‌ی 1979 تا 1983 به ته‌واوی ڕوو له كه‌مبوونه‌وه بكات، ئه‌وانه‌یشی كه پێشێلی ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تیان كرد قورسترین سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیش تا ساڵی 2025 ژماره‌ی دانیشتووانی چین ده‌گاته 1.27 ملیار كه‌س.
حكوومه‌تی چین دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر له 1979ه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی نه‌گرتایه به‌ر، ئه‌وا ڕێژه‌ی دانیشتووانی چین ئێسته نزیكه‌ی 1.5 ملیار كه‌س ده‌بوو، كه ئه‌مه‌یش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئابووری و ژینگه‌ی و سروشتی تووشی وڵاته‌كه ده‌كرد. سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و سیاسه‌ته بۆ به‌رگرتن له لێشاوی زیادبوونی گه‌شه‌ی دانیشتووان، به‌ڵام ئێسته‌یش چین به ده‌ست زۆری ڕێژه‌ی كوڕ له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌ناڵێنێت، چونكه هه‌ر تاكێكی مێ، ڕێژه‌ی 1.3 كه‌سی ڕه‌گه‌زی نێری به‌رده‌كه‌وێ، واته ڕێژه‌ی كچ له وڵاته‌كه ڕووی له‌كه‌مبوونه، بۆیه ئه‌مه‌یش وایكردووه ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری زۆر كه‌م ببێته‌وه، چونكه ماڵباته‌كان كچیان ده‌ست ناكه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی له كوڕه تاقانه‌كانیان ماره‌ی ببڕن و هاوسه‌رگیری بكه‌ن، هاوكات ئه‌و ماڵباتانه‌ی كه كچیشیان هه‌یه، كچه‌كانیان به‌و كوڕانه ده‌ده‌ن كه خێزانه‌كانیان سامان و سه‌رمایه‌كی زۆریان هه‌یه، بۆیه كوڕ بی و له خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار بیت له چین، به ته‌نیایی سه‌ر ده‌نێیته‌وه.
سیاسه‌تی یه‌ك منداڵ بۆ هه‌ر خێزانێك پێڕه‌و نه‌كرایه ئێسته ژماره‌ی دانیشتووانی چین 300 ملیۆن كه‌س زیاتر بوو له‌و ڕێژه‌یه‌ی ئێسته هه‌یه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووان، حكوومه‌تی چین نه‌یده‌توانی ئابوورییه‌كی شیاویان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه زۆر ده‌بوو و چین ده‌بوو به ناوچه‌یه‌كی كاره‌ساتبار، هاوكات قورسایی گه‌وره‌یشی له‌سه‌ر جیهان دروست ده‌كرد و پێشبینی ده‌كرا كه ڕێژه‌ی كۆچكردن له‌و وڵاته‌وه هێنده زۆر بووایه كه ته‌واوی وڵاتانی جیهانی هه‌راسان بكردایه، چونكه ئیتر چینییه‌كان بۆ ده‌سكه‌وتنی ژیانێكی باشتر ناچاربوون ڕوو له وڵاتانی تری دنیا بكه‌ن، هاوكات كێشه له كه‌می خۆراك و ئاوی شیرینی سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ده‌بوو، بۆیه ئێسته‌یش كه مه‌ترسی هه‌یه به‌هۆی زۆربوونی مرۆڤ جیهان تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چینییه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان منداڵیان بهێنایه دنیاوه، ئه‌و كاره‌ساته زۆر نزیكتر ده‌بوو له ڕوودانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌م سیاسه‌ته بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه نێرینه له كۆمه‌ڵگه‌ی چین له دۆخێكی زۆر سه‌خت بژین و زۆربه‌ی تاوانه‌كان كه له چین ڕوو ده‌ده‌ن، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چینییه‌كان ڕێژه‌ی مێینه‌یان كه‌مه و ڕێژه‌ی زۆری گه‌نجانیش به زگورتی سه‌ر ده‌نێنه‌وه، به‌شێكیش هۆكاری ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه له ساڵانی زوو فه‌رمانڕه‌واكانی چین ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری كچانی چینیان به ئه‌مه‌ریكا به‌خشی، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به ده‌ست كه‌می ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه ده‌یناڵاند و له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌یان مسۆگه‌ر كرد.
زۆربوونی دانیشتووان وڵاته‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌فریقا ده‌كردنه ناوچه‌یه‌كی پڕ له كاره‌سات و برسی و قورسایی زۆریشی له‌سه‌ر خۆراك له جیهان دروست ده‌كرد
هه‌ر چۆنێك بێ، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو، كه ئه‌و مه‌زنییه‌ی
چین له جیهان ده‌یبینن، ئه‌گه‌ر بچینه نێو ورده‌كارییه‌وه پڕه له كێشه و كاره‌ساتی گه‌وره، بۆیه به هه‌ردوو دیوه‌كه‌ی زۆرترین زیانی لێ كه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێسته زانایانی بواری كۆمه‌ڵناسی پلانی ئه‌وه داده‌نێن كه ورده ورده ڕێ به ماڵباته‌كان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كچ بهێننه دنیاوه، ئه‌مه‌یش له ڕێی پشكنینی سه‌ره‌تایی دووگیانی بڕیاری لێ ده‌درێ، واته ئه‌گه‌ر ژنێك جاری یه‌كه‌م دووگیان بوو، هه‌ر كام ڕه‌گه‌ز بێ كێشه نییه، به‌ڵام دووه‌مجار پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كچ نه‌بێ، منداڵه‌كه له‌بار ده‌به‌ن و ڕێ ناده‌ن بێته دنیاوه، كه ئه‌مه‌یش به تاوانێكی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌ڵام حكوومه‌تی شیوعی چین باوه‌ڕی به‌مه نییه و بیر له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تێكی له‌مجۆره ده‌كاته‌وه.